'ئەم ڕێکەوتنە کۆتایی بە کۆمەڵکووژی دەهێنێت'
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری و دیموکراتیکی شەنگال سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی نێوان قەسەدە و هەتەشە واژۆکرا گوتی: "هیوادارین ئەم ڕێکەوتنە ببێت بەهۆکاری ئەوەی کۆتایی بە کۆمەڵکووژییەکان بێنێت".
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری و دیموکراتیکی شەنگال سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی نێوان قەسەدە و هەتەشە واژۆکرا گوتی: "هیوادارین ئەم ڕێکەوتنە ببێت بەهۆکاری ئەوەی کۆتایی بە کۆمەڵکووژییەکان بێنێت".
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری و دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) بە ڕاگەیاندراوێک کۆمەڵکووژی عەلەوییەکانی کەناراوەکانی سووریای شەرمەزارکرد، داوای کرد لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت. مەخەدەشە ڕێکەوتنی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەسەڵاتی کاتی دیمەشقی پیرۆز کرد، داوای کرد ئەم ڕێکەوتنە ببێت بە هۆکاری کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکووژی و خوێنڕژاندنی هەموو گەلان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "گروپەکانی سەر بە هەتەشە ئەمە چەند ڕۆژە هێرشی عەلەوییەکان دەکەن و لەوێ ژن، منداڵ، هەمووکەسێک بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن. ئەم کۆمەڵکووژکردنی عەلەوییانە فەرمانی ٢٠١٤ی کۆمەڵکووژی ئێزدییەکانی بیرهێناینەوە. کاتێک ئێزدییەکان کۆمەڵکووژ کران جیهان تەماشاکرا بوو، ئێستاش عەلەوییەکان کۆمەڵکووژی دەکرێن هەمان بێدەنگی هەیە. ئەرکی دامەزراوە نێونەتەوەیی و نەتەوەیەکگرتووەکان (NY) ڕێگری لەم کۆمەڵکووژییانە بگرێت".
مەخەدەشە ئاماژەی بەوەدا ئەو ڕێکەوتنەی نێوان فەرماندەیی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی بە ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەحمەد ئەل شەرع (جۆلانی) واژۆکرا بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکووژی بیر و باوەڕەکان لە سووریا هەنگاوی زۆر گەورەیە و گوتی: "بۆ ئەوەی لە سووریا ئاشتیی هەمیشەیی ببێت، هەموو گەل و باوەڕییەکان پێکەوە لە ناو ئارامییدا بژین، مافی هەموو گەلان لە سووریای نوێدا مسۆگەر بکرێت، ئەم ڕێکەوتنە وەک هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی دەبینین. هەموو گەلانی سووریا لە ژێر هەڕەشەی کۆمەڵکووژییدان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش وەک هیوای خۆیان دەبینن. باوەڕمان وایە دەبن بە نوێنەری هەموو گەلان و بەم هۆیەش رێگری لە کۆمەڵکووژی لە تەواوی سووریا دەگرێت".
مەخەدەشە سڵاو لە ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لە بونیاتنانی ئاشتیی لە هەرێمەکە کرد و گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ ڕێکەوتن لە سووریا ئەنجام دەدرێت بێگومان ڕۆڵی ڕێبەری ئاشتیی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شەهیدانە. بەو پێیەی لە ڕێکەوتنەکە تێگەشتووین گەلەکەمان دەگەڕێنەوە عەفرین، سەرێکانی گرێ سپیی، شوێن و زێدی خۆیان. ئەم هەوڵدانانەی ئاشتیی بە فکری ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، پیرۆزی دەکەین".