دەوڵەتی تورک لە عەفرین ژنێکی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، ژنێکی بەناوی ڕولا حەمدۆی ٣٨ ساڵی ڕفاند.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٩ ی شوبات ژنێکی کوردیان بە ناوی ڕولا حەمدۆ (٣٨ ساڵ) لە ئەعزاز ڕفاند. ڕولا حەمدۆ خەڵکی ناوچەی ڕاجۆیە و لە ناوەندی شاری عەفرین دەژی و کاتێک دەیویست لەگەڵ هاوڕێکانی بچێتە شاری ئەعزاز لەلایەن چەتەکانی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"ـەوە ڕفێنرا.

هێشتا چارەنووسی ڕولا حەمدۆ نازانرێت.