کاروانێکی دیکە لە کۆبانێوە بەرەو تشرین بەڕێکەوت
کاروانێکی دیکەی گەلی کانتۆنی فورات لە کۆبانێوە بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوت. ژمارەیەکی زۆر گەنج و هاووڵاتیانی بەتەمەن لە ناو کاروانەکەدان.
کاروانێکی دیکەی گەلی کانتۆنی فورات لە کۆبانێوە بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوت. ژمارەیەکی زۆر گەنج و هاووڵاتیانی بەتەمەن لە ناو کاروانەکەدان.
کاروانێکی دیکەی هەزاران کەسی لە خەڵکی کانتۆنی فورات لەپێناو پاراستنی بەنداوی تشرین لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتن.
جەماوەرەکە بە دروسمی 'بەرخودان ژیانە'، 'بژی بەرخودانی قەسەدە و یەپەژە' بەڕێکەوتن.
کاروانەکە کە لە سەدان ئۆتۆمبێل پێکهاتووە، بە سرود و گۆرانی و جۆش و خروشێکی شۆڕشگێڕانەوە کەوتنەڕێ.