دەوڵەتی تورک بۆردوومانی بەنداوی تشرینی کرد
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی بەنداوی تشرینی کرد.
فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی بەنداوی تشرینی کرد.
ئێشکگری گەل ٨ ڕۆژە بەردەوامە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین بەردەوامە.
داگیرکەران بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی گۆڕەپانێکی کرد کە ٣٠٠ مەتر دوورە لە بەشی پڕکردنەوە و بەتاڵکردنەوەی بەنداوەکە کە بەشێکی سەرەکی بەنداوی تشرینە.
جموجوڵی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی گۆڕەپانەکە بەردەوامە.