ئەمریکا: قۆناغی یەکەمی هێرشەکان کۆتاییان پێهات

جەیمس ماتیس وەزیرى بەرگریى ئەمریکا و جۆزێف دانفۆرد سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئەمریکا رایانگەیاند، قۆناغى یەکەمی هێرشەکان بۆ سەر سوریا کۆتاییان پێهات.

جەیمس ماتیس وەزیرى بەرگریى ئەمریکا و جۆزێف دانفۆرد سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئەمریکا رایانگەیاند، قۆناغى یەکەمی هێرشەکان بۆ سەر سوریا کۆتاییان پێهات.

ماتیس و دانفۆرد رایانگەیاند، فڕۆکە و مووشەکى تۆماهۆک بەشداریى هێرشەکەیان کردووەو ٣ ناوەند و دامەزراوەش کراونەتە ئامانج.

ماتیس راشیگەیاندووە "ئامانجى ئەو هێرشانە ئەوە بوون، کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمارى سوریا لە بەکارهێنانى چەکى کیمیایى دووربخەنەوە. ئێمە بۆ ئەو کارە هێرشى زەمینیمان ئەنجام نەداوە، بەڵام لەگەڵ فەرەنسا و بەریتانیا پێکەوە ئەو هێرشانەمان ئەنجامداوە".

ماتیس ئەوەشى خستەڕوو "قۆناغى یەکەمى هێرشەکان کۆتاییان پێهات. دواتر زانیارى بەرفراوانتر لەبارەى ئەو هێرشانەوە بڵاودەکەینەوە. ئێمە و هاوپەیمانەکانمان بەردەوامین لە چاودێریرکردن و هەماهەنگى و گفتوگۆ، بەڵام ئێوەش دەزانن دۆزینەوەى بەڵگە لە سوریا زۆر قورسە. سەرۆکى ئەمریکا بۆ ئەوەى بەرژەوەندیى نەتەوەیمان بپارێزێت و هەموومان پێکەوە ئەو کارەمان کرد".

 بە وتەى ماتیس "یەکێک لەو هۆکارانەى کە ئێمە ئەو ڕێگایەمان گرتەبەر ئەوە بوو، کە ڕێگا نەدەین زیان بە کەسانى مەدەنى بگات. هێرشەکەش بەو مەبەستە ئامانجام دراوە، کە زیانى کەمتر بە مەدەنییەکان و دەورووبەر بگات. بەڵگەمان بە دەستەوە نەبوو، بەڵام دوێنێ ئەو بەڵگانەمان بە دەست گەیشت. ئێمەش لە نزیکەوە چاودێریمان کرد بۆ ئەوەى زیان بە دەورووبەر نەگات، ڕێوشوێنى پێویستمان گرتە بەر".

"رووسیامان ئاگادار نەکردەوە"

ماتیس ئەوەشى وت، بە رووسیایان وتوە، کە ئۆپراسیۆنێک ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێیان نەوتراوە کە ئۆپراسیۆنەکە بۆ کوێ دەبێت و چ شوێنێک دەکاتە ئامانج.