تورکیا: پشتیوانى لە هێرشى دژ بە سوریا دەکەین!

تورکیا، کە بە پشتیوانى و رەزامەندیى رووسیا، عەفرین و چەندین ناوچەى تری باکوورى سوریاى داگیرکردووە رایگەیاند، پشتگیرى له هێرشەکانى ئەمریکا لە دژى سوریا دەکات.

تورکیا، کە بە پشتیوانى و رەزامەندیى رووسیا، عەفرین و چەندین ناوچەى تری باکوورى سوریاى داگیرکردووە رایگەیاند، پشتگیرى له هێرشەکانى ئەمریکا لە دژى سوریا دەکات.

وەەزارەتى دەرەوەى تورکیا لەبارەى هێرشەکانى ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بۆ سەر سوریا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، پشتیوانى لەو هێرشانە دەکات لە دژى سوریا.

ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا دوێنێ و پێرێ رایگەیاندبوو، لەگەڵ پوتین و ترامپدا لەبارەى دۆخى سوریاوە قسەیان کردووە و وتى "ئێستا دۆخەکە ئارامە".

هەروەها ئەردۆغان رایگەیاندبوو، هێرش لە دژى سوریا ئەنجام نادرێت.

بەڵام لە دواى هێرشەکە، بەرپرسانى ئەنقەرە رایانگەیاند، پشتیوانى لە هێرشەکان دەکەن.

 تورکیا لە سوریا بە هەماهەنگى لەگەڵ رووسیا و لە ژێر چەترى مۆسکۆدا دەجوڵێتەوە، ئێستاش دواى ئەو پشتیوانییەى ئەنقەرە چاوەڕێ دەکرێت، کە هەڵوێستى روسیا لە بارەى تورکیاوە چی بێت و رووسیا چۆن مامەڵە گەڵ تورکیا لە سوریا دەکات، چونکە رووسیا و بەرپرسانى باڵاى مۆسکۆ چەندینجار رایانگەیاندبوو، لە دژى هەر جۆرە هێرشێکن بۆ سەر سوریا و کاردانەوەیان دەبێت.