لە ئەنقەرە ٥ چالاکوان دەستگیرکران

بۆ ئەبرو تیمتیک، ئایتاچ ئونسال، دیدەم ئاکمان و ئوزگور کاراکایا کە دەستیان بە ڕۆژووی مردن کردووە، ژمارەیەک چالاکوان هەوڵیاندا داواکاریەکانیان بگەینە دادگا بەڵام ٥ کەسیان دەستگیرکران.

پارێزەر و ئەندامانی سەندیکای پارێزەرانی یاسایی گەل ئەبرو تیمتیک، ئایتاچ ئونسال، دیدەم ئاکمان و ئوزگور کاراکایا داوای دادگایەکی دادپەروەرانە دەکەن و دەستیان بە ڕۆژووی مردن کردووە.

کۆمەڵێک ئەندامی کۆمەڵەی پشتگریکردن لە خانەوادەی زیندانیان و سزادراوان (تایاد) کاتژمێر ١٣:٠٠ چوونە بەردەم دادگا و هەوڵیاندا داواکاریەکانیان ڕادەستی دادگای باڵا بکەن بەڵام ڕووبەڕووی دەستوەردانی پۆلیس بوونەوە.

لە ئەنجامدا ٥ ئەندامی تایاد دەستگیرکران.

ف.ق