لە درامشتاد یادی زین ئاڤێستا فەرماندەی یەژاستار کرایەوە
حافیزە ئۆزدەمیر (زین ئاڤێستا) فەرماندەی یەژاستا کە لە دێرسیم شەهید بوو بوو لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا یادی کرایەوە و رۆژی لە دایکبوونی پیرۆز کرا.
حافیزە ئۆزدەمیر (زین ئاڤێستا) فەرماندەی یەژاستا کە لە دێرسیم شەهید بوو بوو لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا یادی کرایەوە و رۆژی لە دایکبوونی پیرۆز کرا.
زین ئاڤێستا فەرماندەی یەژاستا کە لە دێرسیم شەهید بوو بوو لە دارمشتادی ئەڵمانیا یادی کرایەوە و رۆژی لە دایکبوونی پیرۆز کرا.
یادکردنەوەکە بە رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر م. ئەمین بە ناوی بنماڵەى شەهید زین ئاڤێستاوە وتەیەکی پێشکەشکرد.
ئۆزدەمیر وتی "دایک و باوکی من و هەڤاڵ زین یەک کەسن، بەڵام هەڤاڵ زین کچی گەلی کوردە، بۆیە سەرەتا سەرەخۆشی لە رێبەر ئاپۆ و هەموو هەڤاڵان و گەلی کورد دەکەم و هیوای ساخ و سەلامەتیان بۆ دەخوازم".
دوای ئەوە بە ناوی کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW)ەوە راگەیاندرا، لە کەسایەتیی زین ئاڤێستادا یادی بەرخودێرانی ١٤ی تەممووزیش دەکەنەوە.
لە یادەکەدا بە ناوی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا راگەیاندرا، لە تورکیا و دونیادا دەستدرێژی دەکرێتە سەر منداڵی کچ و ژنان دەکوژرێن، بۆیە دەبێت تێکۆشان لە دژی ئەو تاوانانە بەرفراوان و گەش بکرێن.
دواى پێشکەشکردنی وتەکان، کێکی رۆژی لە دایکبوونی زین ئاڤێستا بەسەر ئامادە بواندا دابەشکرا و سینەفیزیۆنێکیش پێشکەش کرا.
ژ.ت