لە شتوتگارد و بەرلین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا پیرۆز کرا

لە شارەکانی شتوتگارت و بەرلین لە ئەڵمانیا ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا پیرۆز کرا. لە بەرلین پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر و ٥ کەسی دەستگیرکرد.

لە شارەکانی شتوتگارت و بەرلین لە ئەڵمانیا ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا پیرۆز کرا. لە بەرلین پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر و ٥ کەسی دەستگیرکرد.

شتوتگارت

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا پیرۆز کرا.

جەماوەر دواى کۆبوونەوەیان دەستیان بە رێپێوانکرد. لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا، شۆڕشی رۆژئاوا بۆ هەموو گەل و باوەڕەکان هیوایە و داگیرکەری و هێرشی دەوڵەتى تورک بۆ سەر رۆژئاواش بەردەوامیی هەیە.

بەرلین

لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ریپێوانێک بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا رێکخرا.

دواى راوەستانی جەماوەر و خولەکێک بێدەنگی و رێزگرتن، نوێنەری پەیەدە لە بەرلین سولەیمان حاجۆ رایگەیاند، رۆژئاوا بۆ هەموو بندەستەکان بووەتە هیوا.

هاکان تاش پەرلەمانتاری دی لینکە سڵاوی لە شۆڕشی رۆژئاوا کرد. دوای رێپێوانەکە پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر و ٥ کەسی دەستگیرکرد.
ژ.ت