لە فەرانسا وسویسرا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرڕۆژئاوا ئیدانەکرا

لەشارەکانی بێڕن وژنێڤ-ی سویسرا وشاری درانجی فەرانسا کوردستانیان بەئامانجی ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرکوبانی وگرێ سپی ڕژانەسەرشەقامەکان.

بەسەدان کوردستانی لەشارەکانی ژنێڤ وبێڕن-ی سویسرا بەئامانجی ئیدانەکردنی هێرشەداگیرکارانەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرکوبانی وگرێ سپی ڕژانەسەرشەقامەکان.

ژنێڤ

کوردستانیان لەبەردەم بینای ناوەندی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە و چالاکییەکەیان بەڕێوەبرد. لە چالاکییەکەدا پانکارتی" تورکیا کورد دەکوژێت و نەتەوەیەکگرتووەکان بێدەنگە"، "تیرۆریست ئەردۆغان" بەرزکرایەوە ولەدژی دەوڵەتی تورکیا دروشم وترایەوە.

لە چالاکییەکەدا بە هەردووزمانی کوردی وفەرانسی بەیاننامەخوێندرایەوە. لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرڕۆژئاوای کوردستان کرا.

لە بەیاننامەکەدا لەهەمبەرهێزە نێونەتەوەییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکاندا ناڕەزایەتی نیشاندرا و وترا، "لە کاتێکدا کورد کە لەدژی داعش شەڕدەکات، ئیستا بوونەتە ئامانجی هێرشەکان، بەڵام جیهان بێدەنگە. "  لە چالاکییەکەدا داوا لەکوردستانیان کرا کە لەم کاتەدا بەردەوام لە مەیدانەکاندابن و هێرشی دەوڵەتی تورکیا شەڕمەزار بکەن.

بێڕن

کوردستانیان لەبەردەم وێستگەی ناوەندی شای بێڕن کۆبونەوە و ئاڵاکانئ یەپەگە/یەپەژە و وێنەی ئۆجالانیان بەرزکردەوە. لە چالاکییەکەدا دروشمی " تیرۆریست ئەردۆغان"، " سوپای داگیرکەری تورکیا لەکوبانی دەرکەوە"وترایەوە. لەبەیاننامەیەکدا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕای گشتی کرا وداوایان کرد کە بێدەنگی بشکێنن."

برانجی

لەشاری درانجی فەرانسا، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕلە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لەسەر کوبانی و گرێ سپی ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا دروشمی " تیرۆریست ئەردۆغان"، " سوپای داگیرکەری تورکیا لەکوبانی دەرکەوە"وترایەوە.

لەچالاکییەکەدا گەنجانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزارکرد وداوایان لە کوردستانیانی ئەورووپا کرد کە بڕژێنەسەرشەقامەکان.

ک-ش