هێرشی دەوڵەتی تورک لە ڕۆما شەرمەزار کرا

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا شەرمەزار کرا.

سەرەتا چالاکیەکە بە پیشەنگایەتی پارتی دیموکراتی ئەنجامدرا. نزیکەی ٤٠ پەرلەمانتار و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداریان لە چالاکی پیزا دێلای ڕۆتانا کرد.

نیکۆلا زینگراتی سکرتێری گشتی پارتی چەپ، ئەما بۆنمی سکرتیری گشتی پارتی ڕادیکاڵ، لۆئارا بۆدیرینی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئیتاڵیا، نیکۆلا فراتینی لیدەری پارتی چەپی ئیتاڵیا لە چالاکیەکەدا قسەیان کرد.

ڕاگەیەندرا، پێویستە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا ڕابگیرێت و کۆتایی بە کۆمەڵکوژیەکان بهێنرێت. هەروەها پێویستە ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووی فڕۆکەکانی شەڕی تورک قەدەغەبکرێت.

چالاکی دووەمینیش لە لایەن ئیتاڵیەکانەوە ڕێکخرا. لە چالاکیەکەدا هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا و داوای یارمەتی مرۆڤی کرا.

هەروەها داواکرا، ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووی فڕۆکەکانی شەڕی تورک قەدەغەبکرێت.

ف.ق