هەدەپە: دەست لە دایکانی شەممە هەڵگرن!
پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە لە دژی هێرشی هێزەکانی پۆلیس ئاکەپە بۆ سەر چالاکیەکەی دایکانی شەممە ناڕەزایەتی توندی پیشاندا و رایگەیاند، دەست لە دایکانی شەممە هەڵگرن.
پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە لە دژی هێرشی هێزەکانی پۆلیس ئاکەپە بۆ سەر چالاکیەکەی دایکانی شەممە ناڕەزایەتی توندی پیشاندا و رایگەیاند، دەست لە دایکانی شەممە هەڵگرن.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە لە بارەی رێگری و هێرشی هێزەکانی پۆلیسی تورک بۆ سەر ٨٠٠هەمین چالاکی دایکانی شەممە، راگەیێنراوێکی بڵاو بڵاو کردەوە.
لە راگەیێنراوەکەی هەدەپەدا هاتووە:
"ئەم هێرشەی دەسەڵاتی ئاکەپە بۆ سەر دایکانی شەممە جارێکی دیکە رووە ناشرینەکەی دەسەڵاتی خستەوە روو. سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆ لە ساڵی ٢٠١٨ گۆڕەپانی گالاتاساری (ئەستەنبول) لە دایکانی شەممە قەدەغە کرد.
دواجار هێرش کرایە سەر ٨٠٠هەمین چالاکی هەفتانەی دایکانی شەممە. ئێمە ئەم هێرشە بۆ سەر دایکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکەین. هاوکات هەر یەک لە ماسیدە ئۆجاک، حەسەن کاراکۆچ و یاشار ئاکتاش کەسوکاری بێسەروشوێنکرەکانیش کە دەستگیر کراون، دەبێت ئازاد بکرێن.
چالاکی دایکانی شەممە بۆ گەڕانە بە دوای یاسا و داد و یەکسانیدا. بە هۆی ئەوەی دایکانی شەممە بە دوای داد و یەکسانیدا دەگەڕێن، دەسەڵاتی ئاکەپە ناراحەت بووە. دەسەڵاتی ئاکەپە بەم هێرشە ئەوەی خستە روو کە گەورەترین دوژمنی راستیە.
تا ئەو کاتەی داد و یەکسانی بەدی نەیەت و سەروەری دادگا نەگەڕێتەوە، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.
ناتوانن دایکانی شەممە بێدەنگ بکەن! لێپرسینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت کە کەسوکاریانی بێسەروشوێن کردوون."
ز.ش