کایا: دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەڵدەوەشێتەوە

هۆدا کایا پەرلەمانتاری هەدەپە لەگەڵ زانا ئایینەکان کۆبووە و لەبارەی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە وتی،"ئەگەر ئێمە بەهێز بین، هەڵدەوەشێتەوە."

ڕێکخستنی شاری ئیزمیری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی دیموکراسی بۆ کۆبوونەوەی لوتکە کە بڕیارە لە ٢٧ی تەموزدا لە گۆڕەۆانی گۆندوغدو بەرێوەبچێت لەگەڵ زانا ئایینیەکان کۆبووە. هۆدا کایا پەرلەمانتاری هەدەپە و زۆر زانای ئایینی بەشدار بوون.

کایا لە قسەکانیدا سەرنجی دایە سەر دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە و وتی،"ئەم دەسەڵاتە کە هێرش دەکاتە سەرمان، خوێنمان دەمژێت. ئەگەر هەموو ڕۆژێک بەم زوڵمەوە چاومان بکەینەوە، ئەوە کەموکورتی ئێمەیە. بە ئەندازەی خراپەکاران پێویستە باشەکانیش هەوڵ بدەن. ئەوان دەهەژن و بەرەو هەڵوەشاندنەوەوە دەچن. بە جیهان دەڵێن.'ئێمە بەهێزین'. ئەوە بەهۆی هێزی ئەوانەوە نییە، وەک کەشتیەکی کاغەزی وان. ئەگەر بەخۆدانمان بەهێز ببێت، دەسەڵات هەڵدەوەشێتەوە."

هەروەها وتی،"دەسەڵاتی خراپەکاری بە ڕێکخراوەیی کار دەکات، پێویستە ئێمەش لەدژی خراپەکاری ڕێکخستنی هێزی باشی بەهێز بکەین."

ف.ق