یەپەسە لە ئیزمیر ٢ ئۆتۆمبێلی سیخوڕەکان و فاشیستەکانی سوتاند
یەکەکانی تۆڵەى شەهید سۆرۆری ئامەد لە یەکەکانى پاراستنی سڤیل (یەپەسە) رایگەیاند، لە ١٥ی تەممووزدا لە دوو ناوچەی ئیزمیر دا ٢ ئۆتۆمبێلی سیخوڕان و فاشیستەکانى دەسەڵاتی ئاکەپەیان سوتاندووە.
یەکەکانی تۆڵەى شەهید سۆرۆری ئامەد لە یەکەکانى پاراستنی سڤیل (یەپەسە) رایگەیاند، لە ١٥ی تەممووزدا لە دوو ناوچەی ئیزمیر دا ٢ ئۆتۆمبێلی سیخوڕان و فاشیستەکانى دەسەڵاتی ئاکەپەیان سوتاندووە.
لە راگەیاندراوی یەکەکانى تۆلەى یەپەسەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێکى گرانبەهای سیخوڕێک بە ناوی ئۆ. چ بە ژمارەى (06 BFT 124) سوتێنرا. ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو سیخوڕە لە ناوچەى مێردین کاری سیخوڕی بۆ دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دەکات".
هەروەها لە ناوچەى ئالیگا ئۆتۆمبێلێک بە ژمارە (35 FB 764) سوتێنرا، کە ئۆتۆمبێلی کەسێکى هاوکاری ئاکەپەى فاشیستە.
یەکەکانی تۆڵە ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە دژی هاوکاران، نۆکەران و سیخوڕانی داگیرکەرانی تورک لە هەموو شوێنێکدا درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
ژ.ت