١٩ نووسینگەی یاسایی ناڕەزایەتیان پیشاندا: دەستبەرداری ئیرادەی دیموکراتیک نابین

١٩ نووسینگەی یاسایی بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی قاغزمان و گوتیان: " دەستبەرداری ئیرادەی دیموکراتیک نابین".

١٩ نووسینگەی یاسایی لەنێویاندا نووسینگەکانی ئامەد و ئیستەنبوڵ بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی قاغزمان و گوتیان: "ئەم ڕەوش نیگەرانی ئێمە زیاتر دەکات کە دادگا بەسیاسی دەکرێت و وەک کەرەستەیەک بەکاردەهێنێت".

نووسینگەکان ڕایانگەیاند لە دەوڵەتە یاساییە دیموکراتیکەکاندا ئیرادەی گەل سەرچاوەی سەرەکی شەرعییەتە و پێویستە بەڕێوەبەرانی هەرێمی ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردرێن، زیادبوونی فشارەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئیدارە خۆجێیەکان زیان بە یاساکان دەگەیەنێت و برینی قووڵ لە ویژدانی گەل درووست دەکات، دەڵێت: "دانانی قەیوم بۆ شارەوانی قاغزمان ڕووداوێکی سەر بەم زیهنیەتەیە. ئەمە دەستوەردانە دژی هەڵبژاردنی گەل. هەرگیز دەستبەرداری پاراستنی ئیرادەی دیموکراتیک نابین".