بۆ ئەندامانی بنەماڵەی ئاڤراسی لە ناوچەی تەتوان کە لە بەرواری جیاواز لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەهید بوون م. نوری ئاڤراس (شاهین)، بەهجەت ئاڤراس (فەلات ئارتۆس)، سەبری ئاڤراس (هارون)، مەزڵوم ئاڤراس (هارون شاهین)، ساڤدا ئاڤراس (تۆپراک هارون)، عەبدولحەمید دۆنەر (عەگید)، عەبدولکەریم ئاڤراس (هارون شاهین)، وەڵات ئاڤراس (دیجلە ئێلا) و بورهان ئاڵتینتاش ( نوعمان) مەراسیمێکی یادکردنەوە لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
هۆڵەکەی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی دۆسڵدۆرف (دەکتەم) بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا شەهیدەکان ڕازێنرایەوە.
بنەماڵەی شەهیدان و بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)، سیاسەتمەدار لەزگین بۆتان و ژمارەیەک کەس بەشداری یادەکە بوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، لەسەر ناوی بنەماڵەکە حەمدوڵا ئاڤراسی ڕایگەیاند هەزاران گەریلا لەپێناو ئازادی شەهیدبوون و هێشتا گۆڕی هەزاران گەریلا نادیارە، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانی شەهیدان و تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
ئاڤراسی ڕایگەیاند گەریلا درێژە بە هێڵی بەرخۆدانی شێخ سەعید دەدەن، گوتی: "بژی تێکۆشانی ئازادی و هەزار سڵاو لە ئەوانەی لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی بەرخۆدان دەکەن. شەهید نامرن".
پاشان درووشمی "شەهید نامرن" و "ڕێگەی شەهیدان، ڕێگەی ئێمەیە" بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی کۆماو، عەلی کۆنکورت شەهیدانی ئازادی بە ڕێز و سوپاسەوە بەبیردەهێنینەوە، ڕایگەیاند تەڤگەری ئازادی لەسەر خوێنی شەهیدان پێشکەوتووە.
تیشکی خستەسەر هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "هەڤاڵانی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی سەرکەوتوو بەڕێوەدەبەن. قۆناغی یەکەمی ئەم هەڵمەتە سەرکەوتوو بوو. ئێستە یەک ئامانجمان هەیە، ئەویش ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە".
پاشان پەیامی کۆمیتەی شەهیدان خوێنرایەوە، هەروەها پەیامی هاوژینی شەهید شاهین، نازێ ئاڤراس و خوشکی شەهید فەلات ئارتۆس و شەهید هارون لە زیندانی جۆری T ی وان خوێنرایەوە.
پاشان سینڤزیۆنێک بۆ یادی شەهیدان پیشاندرا. یادەکە بە چەپڵە و درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.