فەیسەڵ ئۆک: هەر کە پرسی کورد دەگاتە بنبەست، میدیای کوردی زیاتر دەکرێتە ئامانج

ئەندامی کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی میدیایی و یاسایی (MLSA)پارێزەر فەیسەڵ ئۆک ئاماژەی بەوەدا لە دەرنجامی چەقبەستووی پرسی کورددا، میدیای کوردی زیاتر قەدەغەدەکرێت و وتی: "لەگەڵ سەرکوتکردنی پرسەکانی کورددا، ئەوەی بە پلەی یەکەم دەکرێتە ئامانج میدیای کوردییە."

بەپێی راپۆرتی سانسۆری ٢٠٢٣ کە لەلایەن فری یوبەوە ئامادەکراوە؛ لە تورکیادا لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە نێو ساڵێکدا٣٠ دەزگا کە زۆرینەیان سەر بە میدیای کوردی بوون قەدەغەکراون. هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ماوەی ئەو ساڵەدا بە گشتی ١٤ هەزار و ٦٨٠ هەواڵ قەدەغەکراوەن کە زۆرینەی ئەو هەواڵەنە بابەتی رەخنەگرتن لە دەسەڵاتداری بوون.

لەو بارەیەوە ئەندامی کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی میدیایی و یاسایی  (MLSA)  پارێزەر فەیسەڵ ئۆک بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە هەوڵدانی قەدەغەکردنی میدیادایە و چەندین جار لە ڕێگەی قەدەغەکردنی ئەنتەرنێتییەوە هەوڵدەدات میدیای دیجیتاڵی کۆنترۆڵ بکات. دەوڵەت لە ساڵانی دواتریشدا هەوڵیداوە لە رێگەی ئەنتەرنێتییەوە هەموو میدیای دیجیتاڵ کۆنترۆڵ بکات. دەسەڵاتداری لە ڕووداوەکانی غازییەوە کەوتووەتە بیری ئەوەی چۆن میدیای دیجیتاڵی کۆنترۆڵ بکات. چونکە لەو کاتەوە میدیای دیجیتاڵی بووەتە پێگەیەک بۆ هاندان و کۆبوونەوەکانی خەڵکی.

بە ڕێژەی لەسەدا ٩٣ میدیا لەژێر دەستی دەسەڵاتدارییدایە

لە بەردەوامیدا ئۆک ئاماژەی بەو یاساییە کرد کە کۆنترۆڵی میدیای پێدەکرێت لە تورکیادا و وتی: "ئەو هەنگاوەی کە میدیایی ئەنتەرنێتی بووەتە پێگەیەک کە ڕۆژەڤەکانی هاوڵاتییان دیاریکەن، وای لە دەسەڵاتداری کردووە چەندین جار بۆ زیاتر کۆنترۆڵکرنی میدیای دیجیتاڵی گۆڕانکاری بە یاسا پەیوەستەکانەوە بکات. هەرچەندە لە لایەن دادگای بنەڕەتی دەستوورییەوە ئاماژە بەوەدراوە ئەو یاسایە ئەنتەرنێتیانەی ئێستا لە دژی یاسای بنەڕەتییە، بەڵام دەسەڵاتداری زیاتر گۆڕانکاری تێداکردووە. ئەمەش هەوڵەکانی رژێمی تاکڕەو و ئۆتۆریتەرە کە نایەوێت جگە لە ناوخۆی وڵات هیچ زانیارییەکەی دەرکی دەرکەوێت. هەربۆیە هەموو ئەو هەواڵانەی باسی پرسی کورد، گەندەڵی، سیاسەتی سوریا و پەنابەران دەکات، راستەوخۆ دەتوانرێت لایەن دادگای سزای سوڵحەوە ئاستەنگ بکرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا پارێزەر ئۆک ئاماژەیشی بەوەدا لەم بابەتەدا میدیای کوردی زۆرتر دەکرێت بە ئامانج، ئەمەش دەرنجامی تۆتۆرێتە و تاکڕەوی دەسەڵاتدارییە کە پرسەکانی کورد سەرکەوت دەکات و وتی: " لە تورکیادا لە دەرنجامی سەرکوتکردنی پرسەکانی کورددا زۆر زیاتر میدیا کوردییەکان قەدەغەدەکرێت. دەوڵەت دەربارەی پرسی کورد ئایدۆلۆژیایی فەرمی هەیە و نایەوێت هیچ گفتوگۆیەک لەو بارەیەوە بوونی هەبێت. دەوڵەت بە کوردی قسەکردنی ناوێت. دامەزراوەکانی نزیک دەوڵەت نایانەوێت مافە بنەڕەتییە دەستورییەکانی کوردان گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت. چونکە ئایدۆلۆژیای سیاسی ئێستا لە دژی ئاشتییە. هەرکاتێک سەپاندن و نکۆڵیکردن لە پرسەکانی کورد زیاتر دەبێت، ئەوکاتە گوشارەکانی سەر میدیای کوردی زیاتر دەبێت. هەرکاتێک میدیای چەپ و کوردی هەواڵێک دەربارەی کوردان، یان گەندەڵییەکان یانیش ئەردۆغان و بنەماڵەکەی دروستەکەن، گوشارییان لەسەر دروستەکرێت."

'بەکارهێنانی ئەنتەرنێتی دەبێتە ڕۆژەڤی هەموو کەسێک'

لە کۆتایدا پارێزە ئۆک ئاماژەی بەوەدا لە ساڵانی داهاتوودا ڕۆژەڤی دەسەڵاتداری و هەموو کەسێک دەبیێتە ڕۆژەڤی ئەنتەرنێتی و ئەمەی وت: "هەم ئێمە و هەمیش دەسەڵاتداری ئاگاداری ئەوەین کە یاسای بەکارهێنانی ئەنتەرنێتی دەبێتە ڕۆژەڤی هەمووان، بۆیە دەسەڵاتداری هەموو کاتێک لە بیرۆکەی ئەوەدایە کە 'چۆن دەتوانێت کۆنترۆڵی ئەمە بکات' بۆیە پێویستە ڕۆژنامەوانان زیاتر ئامادەکاری بکەن لەم ڕووەوە، چونکە لە داهاتوودا هەموو شتێک لە ئەنتەرنێتدا دەبێت."