ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانیانی لە عێراق درێژکردەوە
حکومەتی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان درێژکردەوە.
حکومەتی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان درێژکردەوە.
ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ١٥ مانگی دیكه و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٦ درێژكردەوە و پەرلەمانی وڵاتەکەش دەڵێت، بڕیارەکە لەسەر داوای حکومەتی ووڵاتەکە بووە.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، کە لەسەر داوای حکومەتی ووڵاتەکەیان پێشنیازێکیان بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێگەیشتووە.
جێگای ئاماژەیە، حکومەتی ئەڵمانیا لە پلانیدایە ٥٠٠ سەربازی بۆ مەشق و ڕاوێژکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.