ئێران سزای زیندانی بەسەر ئەندامانی بنەماڵەی پەخشان عەزیزیدا سەپاند

دادگای تاران بە تۆمەتی 'هاوکاری و هاندان' سزای ساڵێک زیندانی بەسەر سێ ئەندامی بنەماڵەی پەخشان عەزیزیدا سەپاند.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەرانا دادگای تێهەڵچوونەوەی تاران سزای ساڵێک زیندانی بەسەر سێ ئەندامی بنەماڵەی پەخشان عەزیزی بە ناوەکانی عەزیز عەزیزی تەمەن ٣٦ ساڵ، پرشنگ عەزیزی تەمەن ٤٨ ساڵ و حسێن عەباسی تەمەن ٤٨ ساڵدا سەپاندووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە ئەندامانی بنەماڵەی پەخشان عەزیزی تۆمەتی "هاوکاری و هاندان"یان ئاراستەی کراوە و بەو هۆیەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپێندراوە.