ئەردۆغان دەستووری بنەڕەتی نوێ بە شێوەی 'پەیمانی کۆمەڵایەتی' دەبێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورکیە لە کاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان لەناو فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و سەبارەت بە دەستووری بنەڕەتی نوێ ڕایگەیاند؛ دەستووری نوێ پەیمانی کۆمەڵاتیە و بۆ ٨٦ ملیۆن هاوڵاتیە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە لە کاتی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان لەناو فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و هەڵسەنگاندنی لەسەر کارەکانی دەستووری بنەڕەتی نوێ، دانووستانەکان لەگەڵ سووریا و گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە کاندیدبوون کرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا، بابەتی دەستووری بنەڕەتی نوێ پەیمانێکی کۆمەڵایەتییە، لەسەر پارتەکانە و وتی: ئامانجمان لە دەستووری بنەڕەتی ئەوە نییە کە قۆناغێک بۆ خۆمان دروست بکەین، بەرژەوەندییەکی کەسی بەدەست بهێنین و خۆمان بگەیەنین شوێنێک، پێش هەموو شتێک ئەمە بڵێم، دەستووری بنەڕەتی نوێمان بۆ تەیب ئەردۆغان نییە، بەڵکو بۆ ٨٦ ملیۆن کەس دەمانەوێت.

ئەردۆغان ڕوونی کردەوە، بۆ ئەو مەبەستە تیمێکی ١١ کەسیان ئەرکدار کردووە و دوای جەژن دەست بە کارەکانیان دەکەن.

تەیب ئەردۆغان لە بابەتی دەستووری بنەڕەتی نوێدا وشەی ‘پەیمانی کۆمەڵایەتی’ـی بەکارهێنا و وتی: لەبەر ئەوەی دەستووری بنەڕەتی بە شێوەی پەیمانی کۆمەڵایەتییە کە لەسەر پارتەکانە و هەموو گەل دەگرێتەوە.

هەروەها لە وەڵامی پرسیارەکاندا ئەردۆغان ڕەخنەی لە هەڵوێستی جەهەپە گرت و وتی: “ئەگەر نزیکبوونەوەیەکی لێکتێگەیشتن نیشان بدات؛ بۆچی ئێمە لەگەڵ ئەوان کار نەکەین؟ کاریان لەگەڵ دەکەین” و ڕوونی کردەوە کە لەگەڵ جەهەپە نزیکایەتییەکی بەم شێوەیە نییە.

ئەردۆغان لە چوارچێوەی کێشەی کورددا ئاماژەی بەوە کرد، کە لێکتێگەیشتنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق بە ئەرێنی دەبینێت و وتی: ئەوەی گرنگە ئەو بەڵێنانەی لە ڕێککەوتنەکە دراون، جێبەجێ بکرێت.

ئەردۆغان جارێکی تر بەبیری هێنایەوە و وتی: “کێشەم نییە کە جارێکی تر ببمە کاندید” و بوونی خۆی لە ناو سیاسەتدا بە هەڵبژاردنی گەل بەستەوە، ئەردۆغان وتی: “بە باوەڕی گەلەکەمان تێکەڵی هەموو پێشخستنێک بووین، ئەمڕۆ و سبەینێش گوێ لە گەلەکەمان دەگرین، ڕێگاکەمان بەگوێرەی داواکارییەکانیان دەبێت”.