لە پاریس شەهیدانی مانگی ئایار یاد کرانەوە
بە مەراسیمێکی شایستە شەهیدانی مانگی ئایار لە گەڕەکی ڤیلیێرس لۆ بێل یاد کرانەوە، لە مەراسیمەکەدا ڕاوەستە لەسەر تێکۆشانی ئازادی و بەردەمییدان بە تێکۆشانی شەهیدان کرا.
بە مەراسیمێکی شایستە شەهیدانی مانگی ئایار لە گەڕەکی ڤیلیێرس لۆ بێل یاد کرانەوە، لە مەراسیمەکەدا ڕاوەستە لەسەر تێکۆشانی ئازادی و بەردەمییدان بە تێکۆشانی شەهیدان کرا.
بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی کورد و ئەنجوومەنی ژنانی شەهید ئەڤین گۆی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان لە گەڕەکی ڤیلیێرس لۆ بێلی پاریسی پایتەخەتی فەرەنسا شەهیدانی مانگی ئایار یاد کرانەوە. لە هۆڵی یاد کردنەوەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری هەڵواسرابوون.
یاد کردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد، دواتر دەربارەی سەنگینی بەهاکانی تێکۆشانی شەهیدان ڕاوەستە کرا. لە قسەکاندا جەخت لەوەکرایەوە پەیوەست بوون بە شەهیدانەوە بەندە بە درێژەدان بە تێکۆشانی ئازادییەوە.
دواتر لەسەر تێکۆشانی شکۆدارانە و ژیانی شەهیدان سینەڤیزیۆنێک نمایش کرا، مەراسیمەکە بە گوتنەوەی درووشمی "شەهید نامرێ" کۆتای هات.