بە هەزاران کەس روویان کردە بەنداوی تشرین

لە تەبقا، رەقا و جزیرەوە بە هەزاران کەس روویان کردووەتە بەنداوی تشرین، کە ودەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری چڕ کردووەتەوە.

بە هەزاران کەس لە کانتۆنەکانی رەقا و جزیرەوە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر بەنداوی تشرین و خاوەنداری لە قەسەدە کە لە دژی هێرشەکان خۆڕاگری دەکات، روویان کردووەتە بەنداوی تشرین.

خەڵکی تەبقاش لە شاری مەحمودلی لە باکوری هەرێمەکەوە بەڕێکەوتوون و بەشدارییان لە کاروانی رەقا و جزیرە کرد و بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.

لەسەر بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە هەزاران کەس،لە رێگەی سەدان ئۆتۆمبێلەوە روویان کردووەتە بەنداوی تشرین.

لەو نێوەدا لە کانتۆنی فوراتیشەوە بە هەزاران کەس روویان کردووەتە بەنداوی تشرین.