تەژەئا: گۆشەگیری لا ببرێت و ئازادی جەستەی عەبدوڵا ئۆجالان بێتەئاراوە

تەژەئا ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ چارەسەری پێویستە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت و گوتی: "لەسەر بنەمای دامەزراندنی هەلومەرجی کارکردن و ژیانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان تاوەکو گۆشەگیری دەشکێت لە هەڵمەتەکەمان بەردەوام دەبین".

نەخشەڕێگەی تەژەئا

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە دروشـی "ژن بۆ ئازادی سەرۆکایەتی، بۆ کەلتوور و زمانی کوردی، لە دژی توندوتیژی لە دژی ژنان تێدەکۆشین" هەڵمەتێکی نوێی دەست پێکرد. تەژەئا لە کۆمەڵەی کەلتوور و هونەری دیجلەی ئامەد ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەبەپە بێریڤان باهچەجی و وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکۆغلۆ و چەندین ژن بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. دەقە کوردییەکەی ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد سوڵتان یارای و بە تورکی لە لایەن هاوسەرۆکی توای-دەر یەتەر ئەرال توماوە خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:

" ڕزگاربوون لەو قەیرانانەی کە مۆدێرنیتە سەرمایەداری دروستی کردووە، تەنها لە ڕێگەی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی ئازادیخوازی ژنەوە دەکرێت.

ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەمڕۆ بە ڕێگەی دەوڵەت-نەتەوەی پیاو و سەرمایەدار، بە دەستی سەرمایەداران کە ئەوان بەڕێوەی دەبەن؛ بە قڕکردنی ژنان، قڕکردنی کەلتوور، نکۆڵیکردن و لەناوبردن جارێکی دیکە بوو بوو بە ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەم. هەر چەندە وەک زەمینەی قوڵی ناکۆکیەکانی شارستانیەت کە خاوەن دەوڵەتیش ببینرێت، دەبێت لە بیرنەکرێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوین وڵاتی ئەو هێزە مۆدێرنیتە دیموکراتیکانەیە کە مۆدێلی ژیانی ئازاد و یەکسانی دامەزراندوە و بۆ ئەمەش بەرخۆدانێکی بێ هاوتای بەڕێوەبردوە.

هێڵی تێکۆشان بێپچڕان بە هۆی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەردەوامە، سیاسەتەکانی گۆشەگیری بێکاریگەر کردووە و لەم سیستەمەدا دەرگایەکی کردۆتەوە. دوای ٤٤ مانگ کە هیچ زانیارییەک لە ئیمرالیەوە نەبوو، ٣ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالان بەڕێوەچوو، دەرئەنجامی تێکۆشانە کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەدەچێت. هەرچەندە دیدارەکان هیوا و مۆڕاڵێکی مەزنی لای هەموو پێکهاتەکان و ژنان دروست کردووە، بەڵام تا ئێستا گۆشەگیریی بەردەوامە، ئەمەش جارێکی دیکەی نیشانی داین کە دەبێت بێپچڕان و بە ئیرادەوە لە تێکۆشان بەردەوام بین. ڕاگەیاندراوەکەی شاندنی دەم پارتی و ڕاگەیاندراوەکەی ئەوان کە لە ٧ خاڵ پێک دێت، بۆ چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا گرنگ دەیبینین. لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەبێت هەوڵەکانی دیالۆگ بگۆڕدرێن بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی. یەکێک لە ڕێگەکانی پێکهێنانی ئەمەش هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی قڕکردنە لە ئیمراڵی و ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالانە.

وەک ژنانی تەژەئا دەزانین کە پێشەنگی ئەم پڕۆسەین و بەم هەڵمەتە کە دەستمان پێکردوە، دەمانەوێت چارەسەری کێشەکانی کورد و ئازادی بەڕێز ئۆجالان بە ڕاگەیاندن و ڕای گشتیی بگەیەنین. هەڵمەتەکەمان لەسەر بنەمای دامەزراندنی ژیانی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادی ژنان، دیموکراتیکبوونی تورکیا و خواستی ئازادی و یەکسانی ژنان پێک دێت، بۆ ئەمەش بۆ شکاندنی گۆشەگیری تێدەکۆشین و لەسەر ئەم بنەمایە خۆتان بە ڕێکخستن بکەن.

بەشێک لە نەخشە ڕێگاکە ئەمانەیە:

*لە هەڵمەتەکەمان تاوەکو شکاندنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان، دامەزراندنی هەلومەرجی خەبات و ژیانی ئازادی ئەو بەردەوامین.

*لە هەمانکاتدا

*لە هەمانکاتدا لە بەرانبەر ئەو ڕوانگەی چارەسەرییانەی کە لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالانەوە پێشکەش کرا، خۆمان بە بەرپرسیار دەبینین.

*بۆ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد و بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد بە یاسایی بکرێت، بێپچڕان تێدەکۆشین.

*لە دەوری ڕوانگەی چارەسەری کە ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان پێشکەشی گەلانی بندەست و ژنان، بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات، تێکۆشانێکی هاوبەش بە ڕێکخستن دەکەین.

*لە دژی هەر جۆرە سیاسەتێکی توانەوە و قڕکردن لەسەر زمان و کەلتووری کوردی بەردەوامین، بەها کەلتوورییەکانمان فراوان دەکەین.

*هەوڵی ئەوە دەدرێت کە جوگرافیاکەمان ببێتە ناوەندی دەربەگایەتی و دواکەوتوویی، منداڵان بە سیاسەتی قڕکردن ئاییندەیان تاریک دەکرێت، گەنجان و ژنان کە بوونەتە ئامانجی شەڕی تایبەت، بە ڕوانگەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بپارێزین.

*لەسەر بنەمای تێزەکانی ئازادی ژن و ڕوانگەکانی ژنانی ڕێبەری گەلی کورد کە بناغەی ڕزگاری قڕکردنی ژن و قڕکردنی کەلتوورییە؛ بە ژیانی ئازاد و هۆشیاری خۆپاراستن خۆمان پێش بخەین.

*پڕۆسەی هەڵمەتەکە کە دەستمان پێکرد تاوەکو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان لەسەر ئەم بنەمایانە بە دەست دێت، لە تێکۆشان بەردەوامین.

*دروشمی ئەفسانەی ژن ژیان ئازادی کە لە هەموو جیهان بڵاو بووتەوە و بوو بە مانیفێستۆی هەموو ژنانی جیهان، بانگەوازی بە ڕێکخستنی ژیانی نوێ دەکات. ئێمەی ژنانی تەژەئا بەم فەلسەفە جارێکی دیکە بانگەواز لە هەموو گەلانی تورکیا، بە تایبەت ژن و ڕای گشتیی دیموکراتیک دەکەین کە بە فکر، دڵ و چالاکییەکانیان بەشداری هەڵمەتەکە ببەن کە دەستمان پێکردوە ببن ئەم پڕۆسەیە بگۆڕن بۆ زەمینەیەک کە پێکەوە دەستکەوتی گەورە و ئازادی بە دەست بهێنین".