تولای حاتەم ئۆغۆللاری: پێویستمان بە ئاشتییە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری تیشکی خستەسەر دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، گوتی پێویستە دەسەڵات هەنگاوی پێویست بنێت.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری تیشکی خستەسەر دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، گوتی پێویستە دەسەڵات هەنگاوی پێویست بنێت.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەکانی نان، دادپەروەری و ئاشتی" لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەدەنە کۆبووەوە. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی و هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سوڵتان ئۆزجان و زۆر کەس بەشداربوون.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری تیشکی خستەسەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕایگەیاند ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەژێر هەڕەشەدایە و ناڕەزایی بەرامبەر هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر عەلەوییەکان دەربڕی و گوتی: "دەزانین بەرامبەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە قڕکردنی مەزن و هێرش هەیە. پێویستمان بە ئاشتییە. چونکە جیهان ڕووبەڕووی شەڕێکی مەزن دەبێتەوە".
سڵاو لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرا
تولای حاتەم ئۆغۆللاری تیشکی خستەسەر دیدارەکانی ئیمراڵی و پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان گوتویەتی "ڕەنگە هەوڵبدەن هەموو جێیەک بکەن بە غەززە، نابێت ڕێگە بەمە بدەین. بۆیە دەبێت بۆ ئاشتی ناوخۆیی هەنگاوی پێویست و ڕوون بنرێت. دەبێت هەموومان پێکەوە ئەمە بکەین. بەرامبەر ئەم پێشهاتانە، بێجگە لە ئاشتی ڕێگەیەکی تر نییە". پێویستە گوێ بدەین بە گوتەکانی بەڕێز ئۆجالان دەربارەی دیموکراتیکبوون".
ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکان
لەکۆتاییدا ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ ئاشتی و چارەسەری کوردن و بۆ ئەمەش ئامادەی هەموو هەنگاوێکن، گوتی: "بەڕێز ئۆجالانیش هەمان شت دەڵێت، بە دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان و گرتنی ڕۆژنامەنووسان و چەوساندنەوەی ئۆپۆزسیۆن، ئاشتی و دیموکراسی نایەتەدی. لێرەوە بانگەواز لە دەوڵەت و دەسەڵات دەکەین، هیوای ئاشتی نەفەوتێنن. پێویستە هەنگاوی پێویست بۆ ئاشتی بنرێت".