ژنانی سووریا: رێگە نادەین سووریا بگەڕێتەوە سەر سیستەمی پێشتر

ژنان ئاماژەیان بەوەدا ئەوانەی پێشتر تاوانیان لە دژی ژنان ئەنجامداوە هەوڵەدەن لە سووریای نوێدا بەشدرابن، جەختیان کردەوە، "حکومەتێکی وەها ڕەتدەکەینەوە کە بکوژی ژنان تێدا بەشدار بن. ئێمەی ژنان دەمانەوێت چالاکانە بەشداری پرۆسەی سیاسی وڵات بین."

هەدیە شەمۆ وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئێزدی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی عەفرین-شەهبا، موشیرە مەلا ڕەشید، لەسەر ڕووداوەکانی دوای ڕژێمی ئەسەد و داواکارییەکانیان بۆ سووریایەکی نوێ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

'ئێمە حکومەتێکی وەها ڕەتدەکەینەوە کە بکوژانی ژن تێدا بەشدار بن'

هەدیە شەمۆ سەبارەت بە گرنگی بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک وتی: "وەک ژنانی ئێزدی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم پرۆسە هەستیارە دەکەین و هاوکات لە تێکۆشانداین. ئێمە شاهیدی سەردەمێکی مێژوویین. ڕۆژانە گۆڕانکاری ڕوو دەدەن. ڕژێمی دیمەشق کۆتاییهات و کەوتە بن کۆنترۆڵی محەمەد جۆلانی. دەبێت سووریایەکی دیمۆکراتیک و فرەلایەنە بنیات بنرێت، دەبێت ژنان تێدا ڕەوڵی کارا بنوێنن.

هەموو کەسێ لەبارەی محەمەد جۆلانی و تاوانەکانی بەرامبەر بە ژنان شارەزان. واتە هەمووان تاوانانەکانیان لەبیرە لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوا دژی ژنان. به ڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە ژنانی سووریا بە بەرخۆدانی خۆیان له ئاستی نێونەتەوەییدا خۆیان سەلماندووه و بەو شێوەیە بەرگرییان له مافه کانی خۆیان کردووه. بەڵام ئێستا کە جۆلانی هاتۆتە سەر دەسەڵات، دەیانەوێت مافەکانی ژنان بە تەواوی پشتگوێ بخەن هەتا ئێستا سیاسەتەکانیان وەها دەرکەوتووە. ئێمە لە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریانەی بێدەنگ نابین. ئێمە داوای سووریایەکی نوێی دیموکراتیک دەکەین، دەمانەوێت ژنان بەشێوەیەکی چالاک لە سووریای نوێدا بەشداری بن.

'هەوڵێک هەیە بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ سیستەمی پێشوو'

موشیر مەلا ڕەشید هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی عەفرین-شەهبا، ڕایگەیاند، کۆنفرانسێکە ژنان لە چوارچێوەی ڕۆڵی ژنان لە سوریا بەڕێوە چوو، پەیامێکی ئازادی و دیموکراسیە، بەتایبەتی لەم سەردەمە مێژووییەدا، داخوازی ژنان ئازادییە، بەڵام لە هەمان کاتدا ژنان دەیانەوێت خۆیان و کۆمەڵگە ئازاد بکەن و بەم ئامانجە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن.

موشیرە مەلا ڕەشید سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییە و کاریگەرییەکانی وتی: "گفتوگۆە سیاسییەکانی ئەم دواییە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر کۆمەڵگا هەبووە، لە سەرەتای شۆڕشی سووریاوە گەل ڕووبەڕووی سەختی و زەحمەتیەکی زۆر بوونەتەوە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، دەبینین کە هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن سووریا بگەڕێننەوە سەر سیستمی پێشوو و سیستەمی گوشار و دەسەڵاتدارییەکی وەها بنیات بنێن، ئەم هەوڵانە لە سەر تێکۆشانی ژنان و کۆمەڵگەی سووریا بەگشتی هەڕەشەن."

ڕووداوەکانی ئێستای سوریا جێگای نیگەرانییە. بە تایبەتی دامەزراندنی حکومەتێکی نوێ لە سوریا و دەستبەسەرداگرتنی مافەکانی ژنان هەڕەشەیەکی گەورەیە. جگە لەوەش هەندێک لەو کەسانەی کە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کردووە، بەرپرسیاری ئەو تاوانانەن کە دژی گەلانی سووریا کراوە. بەتایبەت کوشتنی هەڤرین خەلەف و تاوانەکانی گرووپەکانی سەر بە ئەبو ئمشەت لە عەفرین نموونەیەکی ڕوون و ئاشکران. بەداخەوە ئەوانەی له ناوچه داگیرکراوەکاندا تاوانیان ئەنجامداوه، ئەمڕۆ هەوڵدەدەن لە سووریای نوێدا بەشداری دەسەڵاتیان بکەن. تاوانەکانی ئەو کەسانە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بەڵگە تۆمار کراوە. تەنانەت هەندێکیان ڕەوانەی لیژنە نێونەتەوەییەکانی لێکۆڵینەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کراون. بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەم گروپانە لە عەفرین تاوان ئەنجام دەدەن و تاوانەکانیان گەیشتووتە ئاستی کۆمەڵکوژی.'