TMMOB: پشتگیری لە هەنگاوی دیالۆگ و چارەسەر دەکەین
لیژنەکانی هەماهەنگی شارەکانی یەکێتی ژووری ئەندازیارانی بیناسازی تورک (TMMOB) لە ئامەد کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند پشتگیری لە هەنگاوەکانی چارەسەری پرسی کورد و دیالۆگ دەکەن.
لیژنەکانی هەماهەنگی شارەکانی یەکێتی ژووری ئەندازیارانی بیناسازی تورک (TMMOB) لە ئامەد کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند پشتگیری لە هەنگاوەکانی چارەسەری پرسی کورد و دیالۆگ دەکەن.
لە بینای ژووری ئەندازیارانی بیناسی ئامەد ڕاگەیاندراوەکە خوێنرایەوە، وتەبێژی TMMOB دیار کوت ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.
کوت ڕایگەیاند ڕێگەی چارەسەر لە سوریا بە ئیدارەی گەلان تێدەپەڕێت و دووپاتی کردەوە سیاسەتی تورکیا لەبری چارەسەر و ئاشتی، پرسی کوردی کردووەتە پرسێکی نێونەتەوەیی.
کوت ڕایگەیاند بەڕێزەوە دەڕواننە هەوڵەکان بۆ چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراتیک، گوتی: "لەلایەن قەیوم دادەنرێت، دژی کوردان لە ڕۆژئاوا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدرێت، لەلایەکی تر باسی ئاشتی دەکەن. ئەمە کۆمەڵگە نیگەران دەکات. وەک پلاتفۆرمی کۆردیناسیۆنی TMMOB داوا دەکەین تورکیا لە سوریا پشتگیری لە کوردان بکات، کۆتایی بە دانانی قەیوم بهێنێت. ئێمەش پشتگیری لە هەنگاوەکانی چارەسەر و دیالۆگ دەکەین".