ڕۆژنامەنووس ئەحمەد گونەش ئازاد کرا

ڕۆژنامەنووس ئەحمەد گونەش کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک زیندانی کرا، ئازاد کرا.

ڕۆژنامەنووس نەجلا دەمیر و ڕەحیمە کارڤار و ئەحمەد گونەش و وڵات ئەکین و وەدات ئۆروچ و ڕەیحان حاجی ئۆغلو لە ١٧ ی کانوونی دووەم، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا دەستبەسەرکران، وە بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" زیندانی کران. ڕۆژنامەنووس ئایلەم بابایگیت لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەدا لە ٢٤ ی کانوونی دووەم دەستبەسەرکرا و خرایە زیندان.

ڕۆژنامەنووس ئەحمەد گونەش لە زیندانی مەڕمەڕە ڕادەگیرا و سزانامەکەی ئامادەکرا. پاشان بڕیاری ئازادکردنی ئەحمەد گونەش درا.

لە سزانامەکەدا، هەواڵ و بەرنامەکانی گفتوگۆ وەک "تاوان" نیشاندران. هەروەها گونەش بەهۆی هەڵسەنگاندنەکانی دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆش "تاوانبارکرا".

لەلایەن ٢٥ هەمین دادگای سزای قورسی ئیستەنبوڵەوە، سزانامەکە قبووڵکرا. دانیشتنی یەکەمی دۆزەکە لە ٨ ی ئایار بەڕێوەدەچێت.