لە تشرین هەڵپەڕکێی عەفرینی و فوراتی گرێدرا
دانیشتووانی کانتۆنەکانی دەیرەزۆر و تەبقە و ڕەقە و کۆچبەرانی عەفرین لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکەیان لە بەنداوی تشرین هەڵپەڕکێی عەفرینی و فوراتیان گرێدا.
دانیشتووانی کانتۆنەکانی دەیرەزۆر و تەبقە و ڕەقە و کۆچبەرانی عەفرین لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکەیان لە بەنداوی تشرین هەڵپەڕکێی عەفرینی و فوراتیان گرێدا.
دانیشتووانی کانتۆنەکانی دەیرەزۆر و تەبقە و ڕەقە و کۆچبەرانی عەفرین دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە دووەم ڕۆژدا چالاکییەکەیان لە بەنداوی تشرین بەردەوام کرد.
دانیشتووان ئەم ئێوارەیە لە هۆڵی بەنداوەکە هەڵپەڕکێی فوراتی بە ناوی "چۆپی" و هەڵپەڕکێی دێرینی عەفرینییان گرێدا.
خەڵکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە بەشێوەی نۆرە، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ پاراستنی بەنداوەکە درێژە بە چالاکی دەدەن.