تەرمی ٢ شەهید بەخاکسپێردرا: بۆ ئازادی بەرخۆدان بکەین!
تەرمی شەهید دڵگەش چیا و ڕۆژهات سەرێکانی بەخاکسپێردرا. لە مەراسیمەکەدا پەیامدرا "بۆ ژیانێکی ئازاد، دەبێت بەرخۆدان بکەین".
تەرمی شەهید دڵگەش چیا و ڕۆژهات سەرێکانی بەخاکسپێردرا. لە مەراسیمەکەدا پەیامدرا "بۆ ژیانێکی ئازاد، دەبێت بەرخۆدان بکەین".
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە بۆ شەڕڤانی قەسەدە میلاد ئەل سالم (ڕۆژهات سەرێکانی) کە ١ ی شوباتی ٢٠٢٥ لە زرگان شەهیدبوو، وە شەڕڤانی یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر ئیڤان کوردی (دڵگەش چیا) کە ١ ی شوباتی ٢٠٢٥ لە بەنداوی تشرین شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیەی حەسەکە مەراسیمێکی ئەنجامدا.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕەوان شێخۆ تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی شەهید دڵگەش و شەهید ڕۆژهات، گوتی: "ئیمە شەهیدەکانمان بە خاک ناسپێرین، بە دڵی خۆمانیان دەسپێرین".
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) نوری مەحمود ڕەخنەی لە بێدەنگی ئیدارەی نوێی دیمەشق بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گرت، گوتی: "هێزەکانی ئێمە بۆ شکۆ و ژیانێکی شکۆمەندانە شەڕ دەکەن".
هەروەها نوری مەحمود گوتی: "پێویستە بەرخۆدان بکەین تاوەکو بە ئازادی بژین. وەک قەسەدە بەڵێن نوێ دەکەینەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان".
سکرتێری گشتی پارتی یەکێتی ئەرمەنی عیماد تەتاریان جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بەردەوامیی بەرخۆدان.
دایکی شەهید دڵگەش کەسومە ئەحمەد گوتی: "بە شەهیدبوونی کوڕەکەم سەربەرزم و درێژە بە ڕێگەکەی دەدەم و تۆڵەی دەکەمەوە".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا، بە هەلهەلەی دایکان و درووشمی "شەهید نامرن" تەرمی هەردوو شەهید بەخاکسپێردرا.