دەوڵەتی تورک دیسانەوە بەندوای تشرین بۆردوومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی جارێکی دیکە بە چەکی قورس دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی جارێکی دیکە بە چەکی قورس دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەکات.
دوای ئەوەی لە نیوەشەوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە سەختی لە ڕێگەی تۆپهاوێژەوە گوندەکانی دەوروبەری تشرینیان بۆردوومان کرد.
ڕاگەیاندرا لەم ساتانەدا دیسانەوە هێرشەکان دەسپێکراوەتەوە و بە چەکی قورسی تۆپهاوێژ دەوروبەری بەنداوی تشرین بە سەختی بۆردومان دەکرێت.