ژنانی گەنج لە قامیشلۆ لە دژی پیلانگێڕی ڕێپێوانیان کرد
ژنانی گەنج لە شاری قامیشلۆ پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە تا مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکەن.
ژنانی گەنج لە شاری قامیشلۆ پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بەوەکرد کە تا مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەر ئاپۆ بەرخۆدان دەکەن.
بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری قامیشلۆ ڕێپێووانێکی جەماوەری ئەنجام دا. لە ڕێپێوانەکەدا ژنان ئاڵای یەکێتی ژنانی گەنج و وێنەی ڕێبەر ئاپۆیان هەڵگرت.
ڕێپێوانەکەران لە پێش ناوەندی محەمەد شێخ تاوەکو بازاڕی شارەکە ڕێپێوان. لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج بەتول ئەل سەمیر قسەی کرد و پیلانگێڕی شەرمەزار کرد.
بەتول ئاماژەی بەوەکرد کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلەکەی خۆی فیداکرد و گوتی: "وەک ژنانی گەنج و تەواوی ژنان، لەگەڵ فکر و فەلسەفەی ڕێبەرەکەمان دەبین، ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدان بە هێزتر دەکەین".
لە کۆتاییدا بەتول ئەل سەمیر سڵاوی لە بەرخۆدانی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک (قەسەدە)ی لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق کرد و گوتی هەمووکاتێک لەگەڵ شەڕڤانەکانمان