بەهۆی تەقەینەوە لە کارگەیەک لە ساکاریا ٢٠ کەس برینداربوون
لە ناوچەی هەندەکێی ساکاریای تورکیا بەهۆکارێکی نادیار تەقینەوە لە کارگەیەکی ماکارۆنی روویدا و لانیکەم ٢٠ کرێکار برینداربوون.
لە ناوچەی هەندەکێی ساکاریای تورکیا بەهۆکارێکی نادیار تەقینەوە لە کارگەیەکی ماکارۆنی روویدا و لانیکەم ٢٠ کرێکار برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە کارگەی ئۆبا ماکارۆنی لە ناوچە هەندەکی ساکاریا روویداوە.
دوای تەقینەوەکە کە بەهۆکارێکی نادیار روویدا، ئاگر لە کارگەکە کەوتەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری گەیستوونە شوێنی رووداوەکە. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لانیکەم ٢٠ کرێکار برینداربوون.