بنه‌ماڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان به‌رزكرده‌وه‌

بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌ری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی تری ئیمراڵی، به‌مه‌به‌ستی دیدار جارێكیتر داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

ماوه‌ی ١٨ مانگه‌ هیچ هه‌واڵێك له‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نازانرێت. محه‌مه‌د ئۆجالان برای عه‌بدوڵا ئۆجالان و پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌زڵوم دینچ له‌گه‌ڵ عه‌لی كۆنار، برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پلات یه‌ڵدرم برای حامیلی یه‌ڵدرم و مه‌لیحه‌ چه‌تین خوشكی وه‌یسی ئاكتاش سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی بورسایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار ساز بكه‌ن.

بنه‌ماڵه‌كان هه‌مان داواكارییان له‌ رێگه‌ی داواكاریی گشتیی بورساوه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی كرد.

پارێزه‌ران هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك دوو جار به‌مه‌به‌ستی بینینی رێبه‌ر یگه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. به‌ڵام داواكارییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی سیستماتیك بێ وه‌ڵام ده‌هێڵرێنه‌وه‌. هه‌ندێك جاریش دوای چه‌ند مانگ به‌ پارێزه‌ران ده‌وترێت كه‌ سزای دیسپلین به‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورددا سه‌پێنراوه‌.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دوایین جار له‌ ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ توانیبووی له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ براكه‌ی محه‌مه‌د ئۆجالان قسه‌ بكات. به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌ نیوه‌دا پچڕێنرابوو.

هـ . ب