بەرخودانی مانگرتنی زنیدانیان لە دژی گۆشەگیری لە ٢١٤هەمین رۆژدایە

بەرخودانی مانگرتنی بێسنووری زیندانیانی سیاسی لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادیی جەستەییان لە ٢١٤هەمین رۆژدایە.

زیندانیانی سیاسیی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە پێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان، کە ٢١ ساڵە لە زیندانی ئەمراڵیی ئەمنیی ئاست بەرزی جۆری ئێف دایە و بۆ ئیدانەکردنی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کرد. چالاکیی مانگرتنەکەیان بە پێداگری و بڕیارەوە بەردەوامە و بە بەشداریی دەستەى ٤٣هەمینی مانگرتوو لە ٢١٤هەمین رۆژدایە.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆ هەمان ئامانج لە دەزگای بنەماڵەى شەهیدان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی عەشتار مانگرتن دەستی پێکرد و مانگرتنەکە لە ١٩٣هەمین رۆژدایە.

هەروەها چالاکیی مانگرتن بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزووتنەوەى ژنانی کوردستانی لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان لە شاری لاڤیرۆی یونان ١٧٦هەمین رۆژدایە.

ژ.ت