سەرۆكی بەرەی توركمانی"حەسەن توران"، لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبۆك بڵاویكردۆتەوە؛ دوێنێ لەشاری هەولێر و بەئامادەبوونی سەركردە و بەرپرسانی باڵای حیزبەكەیان، پێشوازیان لە هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای سیخۆری دەوڵەتی تورك كردوە. لەپەیامەكەی توراندا هیچ ئاماژەیەك بەئەجیندای كۆبوونەوەكەیان و ئامانجەكانی ئەو سەردانەی سەرۆكی میت نەكردوە.
هەر دوێنێ سەرلەبەیانی لەگەڕەكی بەختیاری و لەشاری سلێمانی و لەنزیك ماڵەكەیدا، ناوەندی ژنۆلۆژی"ناگەهان ئاكارسەل بەشێوەیەكی وەحشیانە تیرۆر كرا.
جێگای ئاماژە پێكردنە؛ هەر دوێنێ فڕۆكە بێ فرۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر دوو جار شارباژێری و چەند گوندێكی دەوروبەری شارۆچكەی پێنجوێنیشیان بۆردوومان كرد.
ژ.ت