لە بەریتانیا لەسەربانگەوازی پژاک کوردستانیان کۆبونەوە و رژێمی ئێرانیان شەرمەزار کرد

کوردستانیان و دۆستەکانیان و نەتەوە جیاوازەکان لەسەر بانگەوازی پژاک لە ئەوروپا و بەریتانیا رۆژی ۱ ئۆکتۆبەریان کرد بەرۆژی گردبونەوە بۆ مەرگی ژینا ئەمینی و تەواوی ژنانی ئیران.

لە شاری لیدزی بەریتانیا کوردستانیان و نەتەوە جیاوازەکان لە سەنتەری لیدز گردبونەوەیەکیان رێکخست و یادی ژینا ئەمینیان کردەوە و رژێمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.

چالاکیەکە بە هاوکاری " کۆمسیۆنی کەجەکەی ئەوروپا_باشور و بەریتانیا ئەنجامدرا و گەل بە جۆشەوە بۆ شەرمەزارکردنی جمهوری ئیسلامی ئیران بەهۆی کوشتنی ژنان و گەلان دروشمیان گوتەوە.

دواتر خۆپیشاندەران چونە بەردەم کەنالی  "بی بی سی "، هەروەها کۆمەلێک هاولاتی فارسی ئازادیخواز لەبەردەم بی بی سی گردبونەوەیەکیان رێکخست بە هاوکاری  کورد و دۆستەکانیان.

لە گردبونەوەکەدا درووشمی ژن ژیان ئازادی بە زمانەکانی فارسی، کوردی و ئینگلیزی ببووە مانفستۆی سەرجەم ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانەی بەشداری گردبونەوەکە بوون .

کۆمیتەی پژاکی لیدزیش لە گردبونەوەکەدا راگەیەنراوێکی خوێندەوە و داوای یەکگرتن و یەکریزی گەلی کورد و گەلانی ئێرانی کرد.

لە شاری لەندەنیش، کاتژمێر ١٤:٠٠ گردبونەوەیەکی جەماوەری بەرێوە چوو بە هاوکاری ئەنجومەنی ئازاد لە بەریتانیا و مالی گەل لە لەندەن  بۆ شەرمەزارکردنی ڕژێمی فاشیزمی ئیران .

ف.ق