چالاکوانانی ئێشکگری ئازادی: لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبینەوە
ئەندامانی پەیەدە لە هەفتەی ٦٥٥دا ئێشکگریی ئازادییان بەڕێوەبرد و دەسنیشانیانکرد ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەدا بانگوازییان بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان کرد.
ئەندامانی پەیەدە لە هەفتەی ٦٥٥دا ئێشکگریی ئازادییان بەڕێوەبرد و دەسنیشانیانکرد ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەدا بانگوازییان بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان کرد.
ئێشکگریی ئازادی کە بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستپێکراوە، بەردەوامی هەیە.
لە ئەنجامدانی چالاکییەکەدا هەر هەفتەیە و گروپێکی جیاواز لە شارەکانی ئەورووپا ئێشکگرییەکە ئەنجام دەدەن. لە هەفتەی ٦٥٥هەمینی چالاکییەکەدا ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) عەلی عوسمان، محمەد محمەد و مستەفا حافتارۆ چالاکیەکەیان ئەنجامدا.
لەسەرناوی گرووپەکە عەلی عوسمان مافی قسەکردنی وەرگرت و دەستنیشانیکرد ماوەی ١٣ ساڵە ئەم چالاکییە بەردەوامە لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی لە گەلی کورد کرد هەمووان بە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پێناو ئەو ئامانجەدا و وتی: "ڕێبەرمان لەم ماوانەی دواییدا پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکردووە. هەموو گەلی کورد بە هیواوە لە دەوری ئەو پرۆسەیە کۆدەبێتەوە."
لە بەردەوامی قسەکانیدا عوسمان بانگەوازی لەگەلی کورد کرد لە ١١ی کانوونی دووەمدا بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەشداری ڕێپێوانی پێرۆز ببن.
هەر لەقسەکانییدا بە ناوی گرووپەکەیانەوە عوسمان سڵاوی لە شەڕڤانانی ئازادی کرد لە ڕۆژئاوای کوردستاندا کە لەبەرخۆداندان.
لە کۆتاییدا عوسمان جەختی لەوەکردەوە تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئێشکگریی ئازادی.