چالاکی بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامە

ئەو چالاکییەی کوردستانیان لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسڕا دەستیان پێکردبوو بەردەوامە.

لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢١کەوە تائێستا هەموو رۆژانی چوارشەممە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' لە بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان چالاکی ئەنجام دەدرێت. ئەو چالاکیە ١٣ مانگە بەردەوامە.

چالاکیەکە لە خێمەی بەرخودان لەبەردەم بیناکە بەردەوامە. لەو چالاکیەکەدا داوادەکرێت گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجال هەڵبگیرێت. لەهەمان کاتدا هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک، کۆمەڵکوژی و بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان شەمەزار دەکرێت.

لەچالاکیەکەدا هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای کوردانی جنێڤ ساڵح ساغڵام رایەگیاند، کە چالاکیەکە ساڵێکە بەردەوامە و وتی "ئێمە لەهەموو شوێنێک درێژە بە بڕیارداری خۆمان دەدەین. ئێمە لە سەر هێڵی بەرخودانی گەریلا و رێبەرایەتی تێدەکۆشین و ئێمە هێڵی خۆبەدەستەوەدان رەتدەکەینەوە. ئێمە جارێکیتر رایدەگەیەنین کە ئێمە کۆنسێپتی لەناوبردن لەسەر خۆمان قەبوڵ ناکەین، لەسەر هێڵی رێبەرایەتی خۆمان ئێمە بێ پسانەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین. پێویستە ئەو دەوڵەتانە هیچ گومانێکیان لەوەدا نەبێت، تا رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ئازاد دەبن، ئێمە درێژە بە بەرخودان و تێکۆشان دەدەین".

هـ . ب