لە ئێلح، هاوسەرۆکانی شارەوانی ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ناو شارەوانییەوە
لە ئێلح، هاوسەرۆکانی شارەوانی گوڵستان سۆنوک و یەشیل ئیشک و ئەندامانی ئەنجومەن ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ناو شارەوانییەوە. بەرخۆدان لە ژێر گەمارۆدا بەردەوامە.
لە ئێلح، هاوسەرۆکانی شارەوانی گوڵستان سۆنوک و یەشیل ئیشک و ئەندامانی ئەنجومەن ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ناو شارەوانییەوە. بەرخۆدان لە ژێر گەمارۆدا بەردەوامە.
هاوسەرۆکانی شارەوانی گوڵستان سۆنوک و یەشیل ئیشک، کە قەیوم لە شوێنی دانراوە، لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەن ویستیان بچنە ناو بینای شارەوانی، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە پێش ئەوەی بگەیەنە بەردەم بنیای شارەوانی ڕێگرییان لێکرا.
لە کاتی گەمارۆدانەکەدا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی باتمان" بەرزکرانەوە. مستەفا مەسعوود تەکیک، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح، لە گردبوونەوەکەدا قسەی کرد و وتی: "ئێمە قەیومەکان بە هێرشێک بە پێچەوانەی ئیرادەی گەل دەبینین و قبوڵی ناکەین. هەتا هەڤاڵانمان نەگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان.
جێی ئاماژەیە هاوسەرۆکانی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەن هێشتا لەژێر گەمارۆدا بەرخۆدان دەکەن.