بەبۆنەی ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و کاریگەری بزوتنەوەی ئازادیی لەسەر شۆڕشی ئازادیی گەلانی هەرێمەکە و جیهان، ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل حەقی ئارمانج وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەی رۆناهی دایەوە.
ناوەرۆکی چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە:
لە دوای دامەزراندنی پەکەکەوە تا ئەمڕۆ لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا چ گۆڕانکارییەک هاتەئاراوە؟
٤٦ ساڵە گەلی کورد لە پێناو ئازادی و سەربەخۆییدا لە بەرامبەر ستەمی داگیرکەران خۆڕاگری دەکات. گەلەکەمان لەو ٤٦ ساڵەدا بەرخودانێکی چڕ و سەختی کرد و قوربانی بەنرخی بەخشیگەلەکەمان لە ژێر رۆشنایی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ کە ماوەی ٤٦ ساڵە بە فیداکارییەکی گەورەوە تێکۆشانی بەڕێوەبردووە و دەستکەوتی مەزنی بەدەستهێناوە.
بزوتنەوەی پەکەکە کە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشچوو، لە چ هەلومەرجێکدا دروستبوو، دەبێت مرۆڤ باش لەوە بگات. دەزانرێت کە لە ساڵانی ١٩٧٠ تا ١٩٨٠ لە تورکیا و کوردستان، ئەو رکخراوانەی لە دژی دەسيڵاتی کودەتاجی هەوڵیاندا تێکۆشان بکەن، شکستیان هێنا و هیوای سەرکەوتنیان دۆڕاند. بە شەهیدبوونی ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاکایا و زۆر شۆڕشگێڕی پێشەنگ بێدەنگییەکی قووڵ لە تورکیا و کوردستان زاڵ بوو. لە وەها سەردەمێکی دژوار و ئەستەمدا رێبەر ئاپۆ بڕیاری بەرەوپێشبردنی شۆڕشی کوردستانیدا. بزوتنەوەی ئاپۆیی لە ساڵانی نێوان ١٩٧٠ و ١٩٨٠ کارەکانی رێکخستنکردنی تەواو کرد. لەناو کەمدەرفەتی و دژواری و ئەستەمی گەورەدا سازبوو. بزوتنەوەی ئاپۆیی هەرچەندە لەسەر ناوی شۆڕشی کوردستانیش کەوتبێتەڕێ، لەهەمان کاتدا هێنانەدی شۆڕشی گەلانی تورکیای لە هەناویدا هەڵگرتووە. بەڵام ئەو بیر و باوەڕە تەنیا بە پێکهێنانی شۆڕشی کوردستان دەتوانرێت لە تورکیاش شۆڕش بکرێت و ئازادی و یەکسانی پێشبخرێت. شۆڕشگێر و پێشەنگی بەنرخی بزوتنەوەکەمان هەڤاڵ حەقی کارەر، کەمال پیر و زۆر هەڤاڵی دیکە کە لە نەتەوەی تورک بوون، بە بڕوایەکی پتەوەوە هاوڕێیەتیان کرد. ئەو هێرشەی لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ لەسەر پێشەنگی بزوتنەوەی ئاپۆیی هەڤاڵ حەقی کارەر ئەنجامدرا، لە بنەڕەتدا هێرشبوو بۆ سەر شۆڕشی هاوبەشی گەلان لە تورکیا و کوردستان، یاخود لە رێگەی ئەو هێرشەوە ویستیان ئەو تێکۆشانەی بۆ یەکسانی کورد و تورک پێشدەکەوێت، بەری پێبگرن و رێگەنەدەن بەرەوپێش بچێت. بەو جۆرە پەکەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لە گوندی فیسی سەر بە ناوچەی لجێی ئامەد لەسەر یادی هەڤاڵ حەقی کارەر دامەزرا و درێژە بە رەوتی مێژوویی خۆی دەدات. ئەو کودەتایەی لە ١٢ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٠دا لە تورکیا ئەنجامدرا لە بنەڕەتدا ئامانجەکەی گورزوەشاندن بوو لە بەرەپێشچوونەکانی بزوتنەوەی ئاپۆیی. بەڵام رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٧ەوە بە سەرتاسەری کوردستاندا گەڕابوو و تۆوی بەهێزکردنی شۆڕشی کوردستانی چاندبوو.
پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چ دەنگدانەوەیەکی دروست کردووە و چ کاریگەرییەکی لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داناوە؟
ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ دەست پێکردنی شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توانی لە ماوەیەکی کورتدا گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بەرێکخستن بکات و بەشداری تێکۆشانی ئازادیدا. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ گەلی فەلەستین دەستپێکرد و بە پشتبەستن بە ئەزموونی ئەوان لە شەڕدا بە سەدان هەڤاڵی لەوێ پەروەردە و ئامادەی گەڕانەوەیان بۆ وڵات کرد. لە سەر بنەمای ڕۆانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ شەڕی ژیانەوەی ١٥ی ئاب دەست پێدەکات. بە پێشەنگایەتی فەرماندەی گەورە، هەڤاڵ عەگید، ئەرداڵ و گوزلۆکلو عەلی، "فیشەکی یەکەمین" لە کوردستان، دژی داگیرکەران تەقێنرا. ئەم چالاکییە گورزێکی قورسی لە ڕژێمی داگیرکەری تورک وەشاند و ترس و وەحشەتێکە بەساڵان بەسەر کۆمەڵگەی کورددا سەپێندرا بوو، کۆتایی پێهێنا. بە واتایەکی تر لەگەڵ "فیشەکی یەکەم" گورزێکی قورس لە عەقڵیەتی داگیرکەران درا، ئەوەندەش ترس و نائومێدی لە ئازادیی کۆمەڵگەی کوردی هەڵگرت. ئێستا بەو هەڵمەت و شەڕی چەکدارییەوە ناو و دەنگی بزووتنەوەی ئاپوی لە هەموو کوردستاندا بڵاوبووەوە. جەژنی ژیانەوە بوو بە مەشخەڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران. گەلی کورد باوەشی بۆ بزووتنەوەی ئاپویی کردەوە و بە هەزاران کوڕ و کچی خۆیان پێشکەش بە بزووتنەوەی ئازادی کرد. بە تایبەتی بزووتنەوەی پەکەکە کە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان هاوکات کاریگەری زۆری لەسەر ژنانی کورد دانا و بەرەو شۆڕشی ئازادی ژن دەڕوات. ئەگەر ئەمڕۆ لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا، بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی ژنان لە پەرەسەندنە، ئەوە هۆکارەکەی ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆ له سەرەتاوە ئازادی، یه کسانی ژن و پیاوی دامەزراند. شۆڕش بە پێشەنگایەتی پەکەکە لە کوردستان بەرەو شۆڕشی ژنان ڕێڕەوی خۆی گرتووە. ئەمه تەنها له کۆمەڵگای کورد و کوردستاندا لە پەرەسەندندا نییه، گەلەکەمان لە ساڵانی ٩٠دا له هەرچوار پارچەی کوردستان و هەموو جیهان، خاوەنداریەکی بەهێزیان لە بزووتنەوەی ئازادی کوردستان نیشاندا. بۆیە ئێستا کاریگەرییەکانی لە کوردستان تێپەڕیوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا کاریگەری داناوە. لەبیرمانە لە ساڵانی ٩٠دا پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری مانگاکەی دەفرۆشێت دەمانچەیەک دەکڕێت و دەڵێت: "تەنانەت ئەگەر ئاپۆ دەستبەرداری ئەم ئارمانجە بێت، من واز ناهێنم."
بە دەیان جار شاهیدی ئەوە بووین کە منداڵانی تەمەن ٥-٦ ساڵان بە پەنجەکانیان نیشانەی سەرکەوتنیان بەرزکردەوە و بەردیان بەسەر سەربازانی داگیرکەردا فڕێدا. بە واتایەکی تر شۆڕشی پەکەکە گەنج و پیر و هەموو کۆەمەڵگای کوردی لەخۆ گرت و بناغەیەکی پتەوی دروست کرد. هێزەکانی ناتۆ و گلادیۆ بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی و هاوکاری دەوڵەتی تورکیان کرد بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەهێزبوون و گەشەسەندنی پەکەکە بگرن. دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لەلایەک بە شێوەیەکی سەرەکی لە بواری هەواڵگریدا هاوکاری دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە بە شێوازی گڵاو و جیاواز بە هەزاران گەلی ئێمەیان کوشت و دەربەدەریان کرد. بەڵام ئەمە نەیتوانی ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ و تێکۆشانی ئازادی بکات. ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی وڵاتپارێزمان لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونانە و ئەو بنەمایەی کە لە خوێنی شەهیدان بەرهەم هاتووە، لە تێکۆشانی ئازادیدا بەردەوامن. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ دیالێکتیکی هەر شەهیدێک و ڕەنجێکی کردە هەنگاوێکی سەرکەوتوو، ئەمڕۆش ئەم دیالێکتیکە بەردەوامە.
بزووتنەوەی پەکەکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داناوە و هیوای تێکۆشانی ئازادی بەرزکردووتەوە. بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانیش هەبووە. لەناو پەکەکەدا بەسەدان شەهید و شەڕڤان لە نەتەوە جیاجیاکانەوە هەیە ئەمەش نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە شۆڕشی پەکەکە نەتەنیا هیوای کورد بەڵکو هیوای هەموو گەلانی دیکەشە، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوە چوو و نەتەوەکانی دیکەش تێیدا بەشداربوون، نیشانەی ئەوەیە ڕاپەڕین لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هزر و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و پێشەنگایەتی شەڕڤانانی کورد بەرهەم هاتووە و ئێستا لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە. ئێمە باش دەزانین کە پەروەردە و سەفەربەری گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و پەرەپێدانی دۆستایەتی لەگەڵ گەلی عەرەب، ئەرمەنی، ئاشووری و سریانی بۆتە بناغەی سەرەکی یەکڕیزی و یەکێتی گەلانی ناوچەکە و پێکەوە بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی ستەمکاران و چەتە تاریک پەرەستەکان وەستانەوە.
نوێدەکرێتەوە..