گرێسپی و عەین عیسا بۆردومان کران

سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گرێسپی و عەین عیسا

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئانها، سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس گوندی حوڕکی لە ڕۆژئاوای شاری گرێسپی داگیرکراویان تۆپباران کردووە.

لەلایەکی دیکەوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی دبسی لە عەین عیسا بۆردومان کردووە.

هەروەها زانراوە کە بە هۆی بۆردومانەکەوە زیانی ماددی کەوتووتەوە.