چالاکییەکان لە ئەوروپا: دژی تاوانی قڕکردن بوەستنەوە
کوردستانیان لە چەندین شاری ئەوروپا، دژی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان.
کوردستانیان لە چەندین شاری ئەوروپا، دژی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان.
لە چەندین شاری ئەوروپا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی بەڕێوەچوو.
ئەرنەم
لە شاری ئەرنەمی هۆڵەندا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکرا. لە چالاکییەکدا پانکارتی شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک، ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە، بانگەوازی "ڕۆژئاوا بپارێزە" هەڵدرا.
فرانکفۆرت
کوردستانیان کاتژمێر ١٨:٠٠ لە وێستگەی شەمەندەفەری فرانکفۆرت کۆبوونەوە، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان.
بانگەواز لە وڵاتان و ڕای گشتی کرا، بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نەبن.
کاسێل
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا کوردان و دۆستەکانیان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە باکور و ڕۆژئاوای سوریا کۆبوونەوە.
چەندەها کەس بە بانگەوازی (Women Defend Rojava) کۆبوونەوە.
دووپاتکرایەوە، دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی کورد، هەموو دڕندایەتیەک ئەنجام دەدات.
میونیخ
لە شاری میونیخی ئەڵمانیا، لەسەر بانگەوازی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک و تەڤگەری گەنجان، گردبوونەوە بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندراوی فەد-گەل خوێنرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر خەڵکی سڤیل و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. بانگەوازکرا بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوا.
برێمەن
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە برێمەن شەرمەزارکرا. بانگەوازکرا دژی هێرشەکان لەدەوری ڕێبەری گەلی کورد و ڕۆژئاوا گەریلا گردببنەوە.
چالاکییەکە لەسەر بانگەوازی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی تێکۆشەر بەڕێوەچوو.
لەندەن
ئەمڕۆ لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا، دژی هێرشەکانی ڕژێمی تورکیا بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆپێشاندان ئەنجام درا.
خۆپیشاندانەکە بە دەستپێشخەریی "جڤاکی ئازاد" لە بەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەڕێوەچوو.
هەریەک لە تەڤگەری ئازادی، گەنجانی شۆڕشگێر، کۆمیتەی پژاک لە بەریتانیا ، کۆمەڵەی کوردیی لەندەن و پارتی کۆمەنیستی تورکیا بەشداری چالاکییەکە بوون.
بێرن
لە شاری بێرن بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، چالاکی ئەنجامدرا.
شەهیدانی چالاکییەکەی ئەنقەرە و تەواوی شەهیدان یادکرانەوە.
سیاسەتمەدار بورهان کەرەکۆچ، دووپاتی کردەوە، هێرشەکان دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە.
چالاکییەکە بە گوتنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.
گیسین
لە شاری گیسینی ئەڵمانیا، گردبوونەوەیەک دژی هێرشەکان ئەنجامدرا، بانگەوازی "ڕۆژئاوا بپارێزە" بەرزکرایەوە.
هانۆڤەر
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی تورکی فاشیست شەرمەزارکران.
لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی ڕوناهی و پەیەدەی هانۆڤەر، کوردستانیان کاتژمێر ١٨:٠٠ کۆبوونەوە. بانگەواز لە وڵاتان کرا، بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگ نەبن.
لیل
کوردستانیان لە شاری لیل ی فەرەنسا، بە درووشمی "تیرۆریست ئەردۆگان" و "ڕۆژئاوا تەنیا نییە" ناڕەزایەتیان دەربڕی.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی (Nord Pas-de-Calaîs) ئاماژە بەوە کرا، پێویستە کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لەپێناو ڕۆژئاوا هەردەم لە چالاکیدا بن.
چالاکییە ناڕازەییەتییەکان بەردەوامن..