چیدەم کلچگون ئوچار: دوو ڕێگەمان لە پێشە
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار ئاماژەی بەوەدا دوو ڕێگەیان لە پێشە و داوای کرد کەڵک وەربگیرێت لەو دەرفەتە ئافرێندراوەکانی نەخشەڕێگەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار ئاماژەی بەوەدا دوو ڕێگەیان لە پێشە و داوای کرد کەڵک وەربگیرێت لەو دەرفەتە ئافرێندراوەکانی نەخشەڕێگەکەی ڕێبەر ئاپۆ.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ 'چالاکی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئازادی' دەستپێکردبوو. لەم چوارچێوەیەدا لە شڕنەخ لەگەڵ گەلدا کۆبوونەوە ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکە بە بەشداری نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە هۆتێلێکی شارەکە ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا چیدەم کلچگون ئوچار قسەیکرد و لە سەرەتای قسەکانییدا بە ئاماژەدا بە بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەرنجی خستەسەر ئەو مۆدێلە ژیان و بەڕێوەبردنەی لە هەرێمەکەدا بەربنەمای پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە لایەن گەلانی هەرێمەکەوە بونیادنراوە و بە پێکەوەژیانی هاوبەش لە دۆخی شەڕاوی هەرێمەکەدا بەردەوامە.
لە بەردەوامییدا ئوچار سەرنجی خستەسەر ئەو پرۆسەیی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات و بە نەخشەڕێگەیەکی گرنگی دانا بۆ چارەسەی پرسەکان و ئەمەی گوت: "پێشهات و گەشەدانەکانی سەبارەت بە پرسی کورد، دەرفەتێکی مێژوویە بۆ دەسەڵاتداری. نابێت پرۆسەکە وەک ئامرازێک بەکاربهێندرێت. لەم پرۆسەیەدا دەنگهەڵبڕینی ئازادی گرنگ لە ئارادایە، ئەویش بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە کە لە ئیمراڵییدا زیندانی کراوە. ئەو نەخشەڕێگەیەی بەڕێز ئۆجالان خستویەتەڕوو، هەموو کەسێک چاوی لە ڕێیەتی. پێمان وایە مافی هیچ کەسێک نییە پرسی کورد پشتگوێ بخات. ئەم ڕێگەیەی کە بەڕێز ئۆجالان لەم سەردەمە نوێیەدا کردوویەتییەوە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ هەمووان. لەم دۆخەدا دوو بژاردەمان لە پێشە؛ یان ئەوەیە ئەم دەرفەتانە بەکاربهێنین و بیکەینە بنەمای ئاشتی یان ئەوەتا تاماوین لە ئازار و نەهامەتییەکانی جەنگدا بژین. لەم بابەتەدا هەڵوێستی گەلی کورد لە بەڕێز ئۆجالاندا زۆر ڕوونە."