د. ساڤاری: گەورەترین بەڵگە ئەوەیە کە ئاکار دانیپێدانا گازیان بەکارهێناوە

سوپای داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. د. بیپ ساڤاری و گروپێک لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی راپۆرتێکیان ئامادە کرد. ساڤاری گوتی، " گەورەترین بەڵگە ئەوەیە کە ئاکار دانیوەدەنا گازیان بەکارهێناوە."

سوپای تورک لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ەوە هێرشێکی داگیرکەری لەبەرانبەر باشوری کوردستان دەستپێکرد و لە هێرشەکانیدا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. بۆ لێکۆلینەوە لەبارەی چەکی کیمیایی و چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیان یەکێتی پزیشکانی نێودەوڵەتی دژی شەڕی ئەتۆمی (ئای پی پی ئێن دەبلیۆ) و گروپێک ٢٠ بۆ ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ سەردانی باشوری کوردستانیان کرد. بەڵام رێگری لە سەردانیان بۆ هەرێمەکانی شەڕ و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ قوربانیان چەکی کیمیایی کرا.

شاندەکە لەبارەی لێکۆلینەوە و چاودێری لە هەرێمەکە راپۆرتێکی ئامادە کرد. دکتور بیپ ساڤاری سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی نێودەوڵەتی دژی شەڕی ئەتۆمی سوید و دکتور جۆن ڤان ئەکین چاودێری چەکی بیۆلۆژی پێشوو لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە راپۆرتەکەدا رایانگەیاند کە بەڵگەی بەهێز هەیە کە دەوڵەتی تورک تاوانی چەکی کیمیایی ئەنجامداوە و داوایان لە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیۆ) کرد کە دەست بە لێپرسینەوە بکات.

رێگەیان نەدا چاومان بە بریندارەکانی ئامێدی بکەوێت

دکتور بیپ ساڤاری کە لەنێو شاندەکەدا بوو، لەبارەی لێکۆلینەوەکەیان لە باشوری کوردستان و وردەکاری راپۆرتەکەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

دکتور ساڤاری رایگەیاند، لە سلێمانی زۆر بەڵگە و دیمەنیان بەدەستهێنا کە سوپای تورک چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە و وتی، " پێیان راگەیاندنین کە لە گوندێکی ناوچەی ئامێدی بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەندامانی خانەوادەیەک بریندار بوون و دۆخیان قورسە. ئێمەش بۆ ئەوەی بچینە ئامێدی پەیوەندیمان لەگەڵ پەدەکە و یەنەکە کرد. یەنەکە هیچ ئاستەنگێکی دروست نەکرد، پێیان راگەیاندین کە دەتوانن لە سلێمانیەوە بچنە ئامێدی. بەڵام قایمقامی ئامێدی گوتی ' ناتوانین ئێوە بپارێزین' و رێگریان کرد.

ئەگەر سەردانی خانەوادەکان بکەین کە بە چەکی کیمیایی بریدنار بوون، زۆر باش دەبوو. لەبەرئەوەی بەپێی زانیاریەکان، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە مانگی ئەیلولدا ئەنجامدراوە. تاوەکو ماوەیەکی زۆریش ئاسەواری دەمایەوە و دەمانتوانی بە ئاسانی ئاسەواری چەکی کیمیایی بدۆزینەوە. چارەسەری ئەو کەسانەی کە بە چەکی کیمیایی بریندار بوون بابەتێکی گرنگ بوو. زۆر ساڵە وەک پزیشکێک لە دۆخە هەستیارەکاندا کار دەکەن. پێویستە بزانرێت چەکی کیمیای تا چ رادەیەک کاریگەری لەسەر ئەو بریندارانە دروست کردووە.

دانپێدانانی ئاکار بۆ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیۆ) بەس بوو

دکتور بیپ ساڤاری راشیگەیاند کە لێپرسینەوە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێت و بەڵگە و زانیاریەکان بەسە بۆ ئەوەی دەست بە لێپێچینەوە بکەن. هەروەها ئاماژەی بە دانپێدانانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورک کرد کە گوتبووی ' غازی فرمێسکڕێژمان بەکارهێناوە'. دکتور ساڤاری دەشڵێت، لە رووی سەربازیەوە بەکارهێنانی گازی کیمیایی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. دانپێدانانی ئاکار بەڵگەیەکی گەورەیە  کە دەڵێت لە گۆڕەپانی شەڕ گازی فرمێسکڕێژمان بەکارهێناوە. ئەم قسەیە بەسە کە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیۆ) دەست بە لێپرسینەوە بکات.

دکتور ساڤاری باسی ئەوەشی کرد کە دوای ئەم قۆناغە بەرپرسیاری لەسەر شانی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیۆ) و نەتەوە یەکگرتووەکانە و گوتی، " ئەم رێکخراوانە لە سوریا و وڵاتانی دیکە لەبارەی چەکی کیمیایی دەستیان بە لێکۆلینەوە کردبوو و پێویستە لێپرسینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیشەوە بکرێت."

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوانەی بەم چەکە کیمیاییە بریندار بوون، زیانی هەمیشەیی لەسەر لەشیان دروست دەبێت و وتی، " پێویستە ئەو کەسانە لەژێر چاودێریدا بن و لە ئەنالیزێکی پزیشکیشدا دەردەکەوێت کە چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە."

هیچ نەبێت پێویستە بزانن کە هەندێک کەس لێکۆلینەوە دەکەن

ساڤاری باسی ئەوەشی کرد کە ئەو بەڵگانەی کە کەوتوونەتە دەستیان نابێت پشتگوێ بخرێن و لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکە گوتی، " جگە لە راپۆرتەکەمان کە بڵاومان کرد. من لەناو حکومەتی سویسرا و ژان ڤان ئەکین لەنێو حکومەتی ئەڵمانیا پێویستە خاوەن دەستپێشخەری بین. بە تایبەتی ئێمە بیر دەکەینەوە کە پێویستە ئەو دوو وڵاتە هوشیاری بە تورکیا بدەن. هیوادارم کە خەباتی ئێمە رێگە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورک بگرێت. هەرچەندە دەوڵەت و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیۆ) لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا بێدەنگن، بەڵام گرنگە بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی تورک بزانن کە کەسێک بۆ لێکۆلینەوەکردن هەوڵ دەدات. ئەمە دەبێت رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکات."

وەزیری شەڕی دەوڵەتی تورک چی گوتبوو

خولوسی ئاکاری وەزیری شەڕی تورک، دوای هێرشی داگیرکەری بێئەنجام مایەوە لە گارە لە شوباتی ٢٠٢١دا لە ئەنجامدا سەرباز و پلەدارەکانی سوپای تورک کە لە دەستی هەپەگەدا بوون، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژران. لە پەرلەمان لەم بارەیەوە قسەیان کردبوو. ئاکار گوتبووی، " لە ئۆپەراسیۆنەکەدا گازی فرمێسکڕێژ بەکارهێنراوە" و لەبیریکرد کە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیۆ) کە لەساڵی ١٩٩٧ەوە دەوڵەتی تورک ئەندامی ئەو رێکخراوەیەیە، هەموو جۆرە گازێکی فرمێسکڕێژی لە شوێنە داخراوەکانی وەک ئەشکەوت و بۆ ئامانجی سەربازی قەدەغە کردووە.

ئەو گازەی کە ئاکار باسی کرد، پێشبینیدەکرێت کە بۆمبی (سی ئێس) بێت کە قەبارەیان ١٢٠ میلیمەترە و لە ساڵەکانی ١٩٩٠ و ٢٠١٠دا لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بە کۆدی (ئێم کەی ئی مۆد ٢٥١) دروستکراون. هەرچەندە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیۆ) ئەم گازەی بە مەبەستی سەربازی بە ناوی کیمیایی "2-chlorobenzalmalononitrile" قەدەغە کردووە، بەڵام سوپای داگیرکەری تورک ئەم جۆرە گازە و چەندین جۆری دیکەی دروست کردووە و چەندین ساڵ بێ دوودڵی بۆمبەکانی لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکاندا نمایش کرد. بۆمبی (سی ئێس) کە بە تەنها لە خۆپیشاندانەکاندا بە رێژەیەکی زۆر کەم بەکاردەهێنرێت، لە شوێنی داخراوەکانی وەک ئەشکەوت و تونێلەکاندا دەبێتە هۆی مردن. کاریگەریەکی وەک سووتان، کۆکە، بورانەوە و ڕشانەوە لەسەر مرۆڤ دروست دەکات. ئەگەر لە شوێنێکی زۆر داخراودا بەکاربهێنرێت، دەبێتە هۆی خنکاندن و کوشتن.

ئای پی پی ئێن دەبلیۆ لە ٦٣ وڵا رێکخستنی هەیە

یەکێتی پزیشکانی نێودەوڵەتی دژی شەڕی ئەتۆمی (ئای پی پی ئێن دەبلیۆ) کە لەلایەن روس جیوگین تشاسۆڤ و بیرنارد لۆونەوە لەساڵی ١٩٨٠ دامەزرێنرا، کاتێک کە مەترسی بۆمبی ئەتۆمی لەنێوان وڵاتانی رۆژئاوا بە پێشەنگایەتی ئەمریکا و بلۆکی رۆژهەڵات بە پێشەنگایەتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٨٥ زیاد بوو، کارەکانی شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بینرابوو.

یەکێتی پزیشکانی نێودەوڵەتی دژی شەڕی ئەتۆمی (ئای پی پی ئێن دەبلیۆ) رێکخستنێکی دژی چەکی ئەتۆمی \ کیمیاییە کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار ئەندامی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە. لە ٦٣ وڵات رێکخستنی هەیە، ناوەندەکەی لە ئەڵمانیا کە گەورەترین ناوەندییەتی خاوەنی ٨ هەزار ئەندامە.

ف.ق