دایكانی ئاشتی ئێشكگری دادپه‌روه‌رییان به‌سه‌ر كرده‌وه
ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی له ئیزمیر سه‌ردانی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یان كرد كه له ئێشكگری دادپه‌روه‌ریدان. له‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌وێ كران په‌یامی ئه‌وه درا، "ئێمه تا ئازادی به‌رخودان ده‌كه‌ین".
ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی له ئیزمیر سه‌ردانی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یان كرد كه له ئێشكگری دادپه‌روه‌ریدان. له‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌وێ كران په‌یامی ئه‌وه درا، "ئێمه تا ئازادی به‌رخودان ده‌كه‌ین".
ئێشكگری دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه و ئازاد ناكرێن، كه نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی ئیزمیر ده‌ستیپێكردوه، له ١١ هه‌مین رۆژدا به‌رده‌وامه. بنه‌ماڵه‌كان پلاكاری وه‌ك "ئازادی بۆ زیندانیانی نه‌خۆش" و "گۆشه‌گیری تاوانه دژه مرۆڤایه‌تی"یان به‌رزكرده‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتی ئیزمیر سه‌ردانی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یان كرد. دایكانی ئاشتی نێرگزیان به دیاری پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه‌كان كرد.
به‌هیه یاڵچین له سه‌ر ناوی دایكانی ئاشتی قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیاندان و وتی: "منداڵی ئێوه منداڵی ئێمه‌ن. دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موو كه‌س پێویسته. ئێمه‌ش داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین. ئێمه داواده‌كه‌ین زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌و زیندانیانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه ئازاد بكرێن. ده‌بێت دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت".
"تا دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت ئێمه درێژه به تێكۆشانمان ده‌ده‌ین"
سوڵتان یاغمه‌كان به نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان قسه‌ی كرد و سپاسی دایكانی ئاشتی كرد. یاغمه‌كان ئاناژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان له پێناو منداڵه زیندانی كراوه‌كانیان به شه‌ویش خه‌ویان لێناكه‌وێت خواردنیان پێناخورێت و وتی، "گوشار له‌سه‌ر رۆڵه‌كانمان هه‌یه. هه‌موو رۆژێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر هۆڵه‌كانی زیندانیان و كه‌لوپه‌له‌مانیان تاڵان ده‌كه‌ن. ده‌ست به‌سه‌ر شته‌كانیاندا ده‌گرن. بۆچی ئه‌و سته‌مه له رۆڵه‌كانمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌وان چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن رۆڵه‌كانمان ده‌ست له‌و دۆز و ناسنامه‌یه‌ی خۆیان هه‌ڵناگرن. ئێمه و رۆڵه‌كانمان تاكۆتایی به‌ره‌نگاری سته‌م ده‌بینه‌وه. تا دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێت ئێمه تێكۆشانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و خۆڕاگری ده‌كه‌ین".
یاغمه‌كان له كۆتاییدا داوای له دایكانی زیندانیان كرد كه به‌شداری له ئێشكگریدا بكه‌ن.
هـ . ب