دەفەگە ناڕەزایەتی نیشاندا لە بەرانبەر زیندانی کردنی ڕۆژنامەنووسان
دەفەگە ناڕەزایەتی بەرانبەر زیندانی کردنی ٧ ڕۆژنامەنووس نیشاندا و گوتی: "سەر نەوی ناکەین، لە هەموو شوێنێک پیشەی ڕۆژنامەگەری دەپارێزین".
دەفەگە ناڕەزایەتی بەرانبەر زیندانی کردنی ٧ ڕۆژنامەنووس نیشاندا و گوتی: "سەر نەوی ناکەین، لە هەموو شوێنێک پیشەی ڕۆژنامەگەری دەپارێزین".
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (دەفەگە) ناڕەزایەتی نیشاندا بەرانبەر بە زیندانی کردنی ٧ ڕۆژنامەنووس کە بە تۆمەتی دروستکردنی هەواڵ دەربارەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدان کران، زیندانی کران.
ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراو لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە پەیامیاندا و گوتیان: "کۆشک و سەڵتەنەتیان دەروخێن. ڕۆژێک ئەم خوێنە دەوەستێت، ئەم زوڵمە کۆتایی دێت. ئەوانەی بەرخۆدان دەکەن دەمێننەوە. تێکۆشانی نازم و جیهانەکان بەردەوام دەبێت. دەفەگە ڕێکخراوێکی ڕاگەیاندنە. ڕێگە نادەین بە هیچ شێوەیەک تاوانبار بکرێت. دەفەگە پەیامی "ڕۆژنامەگەریی تاوان نییە" ی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی دەفەگە بەمجۆرەیە: "دوای شەهیدکردنی ٢ هەڤاڵمان، ڕۆژانە لەسەر شەقامەکانین. بەو پێداگری و بەرخۆدانەی کە لەوانمان وەرمانگرت، گوتمان 'لە نووسینی ڕاستییەکان بەردەوامین'. سەرەتا لە ئامەد، پاشان لە وان و دواتریش لە ئەستەنبوڵ هێرشیان کردە سەر چالاکییەکەمان. ٣٠ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کران. ئەمڕۆ ٧ کەسیان زیندانی کران. نەک هەر ئەمە، لێکۆڵینەوەیان لە دژی ڕۆژنامەنووسان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن و نوسینگەی یاسایی دەستپێکرد. وەک دوێنێ وتمان ئەمڕۆ جارێکی تر دەیڵێینەوە، سەر نەوی ناکەین و لە هەموو شوێنک پیشەی ڕۆژنامەگەری دەپارێزین".