ده‌میرتاش و مزراكلی له پێناو ژینا ئه‌مینی قژی خۆیان تاشی
سیاسه‌تمه‌دارانی به‌دیلگیراوی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و سه‌لجوق مزراكلی له پێناو ژینا ئه‌مینی كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاریی ئێرانه‌وه كوژرابوو، قژی خۆیان تاشی.
سیاسه‌تمه‌دارانی به‌دیلگیراوی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و سه‌لجوق مزراكلی له پێناو ژینا ئه‌مینی كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاریی ئێرانه‌وه كوژرابوو، قژی خۆیان تاشی.
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د سه‌لجوق مزراكلی كه له زیندانی ده‌وڵه‌تی توركدان، رایانگه‌یاند، كه ببۆ ئه‌وه‌ی كوژرانی ژینا ئه‌مینی شه‌رمه‌زار بكه‌ن و پشتیوانی له به‌رخودان له ئێران بكه‌ن قژی خۆیان تاشیوه.
ده‌میرتاش ئه‌م په‌یامه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"به هۆی ئه‌وه‌ی تاڵێك له قژی به‌ده‌ره‌وه بووه ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی له ئێران له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكارییه‌وه كوژرا. ئێمه له ناخی دڵه‌وه هه‌ست به‌و ئازاره ده‌كه‌ین.
به‌رخودان به‌رامبه‌ر گوشار و سته‌م ته‌نیا به‌رپرسیارێتی ژنان نییه. بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له تێكۆشانی یه‌كسانیخوازی و ئازادیخوازی ژنان بكه‌ین و رایبگه‌یه‌نین كه له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆڕاگری ئێرانداین، من و د.سه‌لجوق مزراكلی كه هاوڕێی منه له ژووری زیندانه‌كه‌مدا، قژی خۆمان تاشی.
به دڵنیاییه‌وه هه‌موو سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م به‌رخودانی گه‌ل ده‌ڕوخێت. هه‌زار سڵاو له به‌رخودێر و خۆڕاگران.
سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ رێز و سڵاو هه‌ستی پشتیوانی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".
هـ . ب