دەسپێشخەریی دادپەروەری دژی گۆشەگیری لەلایەن ژمارەیەک یاساناس و چالاکوان دژی پێشێلکردنی مافەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی دامەزراوە، لە ئامەد لە ناوەندی چاندی دیجلە فورات ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، ئۆزتورک تورکدۆغان ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.
ئۆزتورک تیشکی خستەسەر گۆشەگیری درێژخایەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەوڵ و داخوازییە بەردەوامەکان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری.
دۆسیەی گۆشەگیری دیسانەوە دەبێتە ڕۆژەڤ
ئۆزتورک ڕایگەیاند کۆنسەی ئەوروپا دووبارەی دۆسیەی گۆشەگیری دەکاتە ڕۆژەڤی خۆی و گوتی: "پێشنیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ تورکیا، جێبەجێ نەکران. لە مانگی ئەیلول دیسانەوە کۆمیتەکە ئەم دۆسیەیە دەکاتە ڕۆژەڤی خۆی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات".
ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، ٤٤ مانگە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی ئیمراڵی نییە، گوتی: "دەبێت ڕای گشتی دیموکراتیک ئەم گۆشەگیرییە توند و درێژخایەنە قبووڵ نەکات".
دادپەروەری دژی گۆشەگیری
ئۆزتورک ڕایگەیاند گۆشەگیری ئاستەنگە لەبەردەم چارەسەری پرسی کورد و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەنگی چارەسەری پرسی کوردە، گوتی: "بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان کۆدەبینەوە. بانگەواز لە هەمووان دەکەین دژی ئەم گۆشەگیرییە ناڕەزایەتی دەرببڕن. بەم بانگەوازە داوای دادپەروەری دەکەین دژی گۆشەگیری. دیسانەوە بانگهێشتی تورکیا دەکەین بۆ دادپەروەری".