دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر ئاماری چالاکی سووتاندنی مانگێکی بڵاوکردەوە

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ئەوان تۆڵەی سەدساڵە دەکەنەوە و ئاماری چالاکی سووتاندنی مانگێکی ئاشکرا کرد.

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە تۆڵەی قرکردن و دڕندەیی لەدژی کورد دەکەنەوە و وتی، "ئێمە کوردی بەشەرەفین کە ئامانجمان وڵامدانەوەی ئەم دڕندەییەیە لە هەموو جێگەیەک. بۆئەش دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر ئیرادەی تۆڵەکردنەوەی کوردانە."

دەستپێشخەریەکە وتی، "دەستپێشخەریەکەیان پلاتفۆرمی تۆڵەکردنەوەی سەدساڵە لە دەوڵەتی دوژمنی تورک" و باسی ئەوەی کرد کە لە مانگی حوزەیراندا بە دەیان کارگە و پێشانگا و ئۆتۆمبێڵیان سووتاندوە.

بەپێ راگەیەنراوەکە، ١٥ کارگە، ٤ ناوەند، ٣ مۆڵ، ٧ کارگە، ٥ کەشتی، ٥ کۆگا، هۆتێلێک، رێستورانێک. دوکانێک. ٣٣ ئۆتۆمبێڵ، ٦ بارهەڵگر، ٣ مینیبوس، ٣ مەکینەی کار و کاروانێکی کەلوپەل سووتێنراون.

ف.ق