دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان لە مادرید پێشوازیی لە شاندنی زاپاتیستاکان کرد

شاندێکی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان لە مادریدی پایتەختی ئیسپانیا پێشوازییان لە ٤٢١ کادێری بزووتنەوەى ئازادیخوازی زاپاتیستا کرد. لە پێشوازییەکەدا سەرنج خرایە سەر گرنگی و پێویستیی پشتیوانیی بزووتنەوە شۆڕشگێڕەکان.

لە شاری مادریدی پایتەختی ئیسپانیا دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان (Defend Kurdistan) بە ئامادەبوونی نوێنەری رۆژئاوا ئازادی لەمێردین و دەستپێشخەریی پاراستنی ژنانی رۆژئاوا (Womend Defend) پێشوازییان لە ٤٢١ کادێری 'لا مۆنتا چیا' لە ئارتەشی رزگاریی نیشتمانیی زاپاتیستا (EZLN) کرد.

مەراسیمی پێشوازیکردنەکە لە گەڕەکی لاڤاپیس بەڕێوەچوو و بە ناوی ئازادیی رۆژئاوا لە مادرید و دستپێخەریی پاراستنی ژنانی رۆژئاوا وتەپێشکەش کرا و راگەیاندرا، "لە ٣ی تەممووز رۆژی چالاکیی جیهانی لە دژی داگیرکەری لە هەموو شوێنێکی جیهاندا چالاکییەکانی دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان بەڕێوەدەچن".

وتەبێژێکە رایگەیاند، خۆشحاڵن پێشوازی لە شاندەکەى ئارتەشی رزگاریی نەتەوەی زاپاتیستا (EZLN) دەکەن و وتی، "ئێمە هیوادارین گەشتەکەى ئێوە لە ئەوروپا بۆ ئەوروپای کۆن، کە بە دەست من منی و خۆپەرستییەوە دەیناڵاند، وەک بایەکی دارستانەکانی لاکاندۆنا بێت".

نوێنەرەکە سەرنجی خستەسەر چیا بڵند وسەرکەشەکانی کوردستان و وتی، "لەکوردستانیش چیای بڵند و سەرکەش هەیە، لەو چیا و دەشتانەدا، کە ئەوان پێش ١٠ هەزار ساڵ شۆڕشی نیۆلۆتیک (شۆڕشی چاخی بەردینی نوێ)یان ئافراند، ئێستاش ماوەى ٤٠ ساڵە شۆڕشێکی نوێ بەڕێوەدەبەن. دەستەخوشکی شۆڕشی زاپاتیستایە. دیموکراسیی ریشەیی و بنەڕەتی، ئازادیی زایەند و پاراستنی جیهان بناغە سەرەکییەکانی بزووتنەوەى کوردستان و شۆڕشی رۆژئاوان، کە ئەمڕۆ بەهۆی داگیرکەریی تورکیا و چەتە جیهادییەکانەوە لە مەترسیدایە".

کتێب لەسەر رۆژئاوا، کە لەلایەن ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستی ئەوروپاوە نووسراون بە دیاری پێشکەشی شاندەکە کران.

ژ.ت